یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى بازرگانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو
له سه‌ره‌تادا فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت به‌خێرهاتنى ئاماده‌بووانى كرد‌و گووتى به‌ستنى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فراوانه بازرگانیه دواى سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانى به‌رپرسانى هه‌رێم بۆ كۆمارى میسر و به‌رپرسانى ئه‌وان بۆ هه‌رێم دێت. هه‌روا گووتى ئامانج له سازكردنى ئه‌و كۆنفرِانسه پراكتیزه كردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى نێوان هه‌ردوولایه بۆ په‌ره‌پێدانى زیاتر له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى، له‌گه‌ڵ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى پێیه‌تى و ده‌كرىَ كاریان له‌سه‌ر بكرىَ. به‌رِێزیان گووتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرِۆى كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نى میسرى به ئاماده‌بوونى كونسوڵى میسر له هه‌رێم و كونسوڵى بازرگانى میسر هه‌ولێكى دیكه‌یه بۆ پێشخستنى زیاترى په‌یه‌وه‌ندیه بازرگانیه‌كانى نێوانمان.
دواتر سینان چه‌له‌بى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێم وتارێكى پێشكه‌ش كرد و گووتى په‌یوه‌ندى دێرینى نێوان هه‌ردوو گه‌لى كوردستان میسر مێژوویه‌كى دوور و درێژى هه‌یه. ئه‌مرِۆش بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیه مێژووییه و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ده‌كرىَ په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانى نێوانمان زیاتر په‌ره پێبده‌ین.
به‌رِێزیان گووتى سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى و سه‌ردانى به‌رپرسانى ئه‌و ولاَته بۆ هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كى روونه بۆ گرینگى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانمان هاوكات ئاماژه‌ى به بارودۆخى سه‌قامگیرى هه‌رێم كرد وه‌ك فاكته‌رێكى به‌هێز بۆ جوله‌ى بازرگانى. هه‌روا گووتى ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى ئاماده‌یى ته‌واوى خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ كه‌رتى گشتى و كه‌رتى تایبه‌تى میسر تا له هه‌رێمى كوردستان كارى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و كۆمپانیا دامه‌زرێنن.
پاشان هێرش موحه‌رِه‌م سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم له وتارێكدا ویستى حكومه‌تى هه‌رێمى خسته‌رِوو بۆ گرینگى دان به په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى و ئاماژه‌ى به‌سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانى نێوان به‌رپرسانى هه‌ردوولا كرد.
به‌رِێزیان گووتى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى عیراق باشه و ده‌كرىَ سوود له زه‌مینه‌ى له‌بارى هه‌رێم وه‌ربگرن بۆ هه‌موو عیراق. هه‌روا گووتى ئێمه ده‌خوازین له‌بواره‌كانى پیشه‌سازى و كشتوكاڵ و بازرگانى و په‌ره‌پێدانى تواناكان و كه‌لتوور په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمارى میسر په‌ره پێبده‌ین.
دواتر عومه‌ر سلێمان كونسوڵى میسر له هه‌رێم له وتارێكدا سوپاس و پێزانینى زۆرى خۆى ئاراسته‌ى به‌رِێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له به‌رامبه‌ر پشتگیرى به‌رده‌وامى به‌رِێزیان له سه‌رخستنى كاره‌كانى كونسوڵگه‌رى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى له هه‌رێم، هه‌روا سوپاسى خۆى ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت كرد بۆ سازكردنى ئه‌م كۆبوونه‌وه فراوانه بازرگانیه.
به‌رِێزیان گووتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرِۆمان له‌گه‌ڵ پیاوانى كار‌و وه‌به‌رهێنه‌رانى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى ناساندنى ده‌رفه‌تى وه‌ربه‌هێنان و ئاڵوگۆرِى بازرگانى نێوان هه‌ردوولایه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى نێوانمان سه‌رچاوه‌ى گرتووه. ئارامى بارودۆخى هه‌رێم زیاتر هانمان ده‌دات بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر فراوانكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانمان له هه‌رێمه‌وه بۆ ته‌واوى عیراق، ده‌ستپێكردنى گه‌شتى ئاسمانى كۆمپانیاى فرِۆكه‌وانى میسر بۆ هه‌رێم هه‌نگاوێكى گرینگ ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌كان.
پاشان به‌رِێز عه‌مرو هه‌زاع وتارێكى پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسى له گرینگى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نێكى هاوبه‌ش كرد بۆ بازرگان و پیاوانى كارى هه‌رێم و كۆمارى میسر بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى ده‌رفه‌ت و كار‌و وه‌به‌رهێنان بن و هاوكارى هه‌ماهه‌نگى ته‌واو له نێوان كه‌رتى تایبه‌تى هه‌ردوولا هه‌بێت. به‌رِێزیان باسى له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ش كرد كه ده‌كرىَ ولاَتى میسر له هه‌رێمى كوردستان پشكدارى تێدا بكات وه‌ك كه‌رتى كشت‌وكال َ و گه‌شتوگوزارو سیسته‌مى بانكى و پیشه‌سازى و چه‌ندین بوارى دیكه. هاوكات پوخته‌یه‌كى له زانیارى دروست ده‌رباره‌ى ئه‌و بوارانه پێشكه‌ش كرد كه ولاَتى میسر ده‌توانىَ به‌شدارى تێدا بكات.
ئینجا هه‌ریه‌ك له به‌رِێزان ئه‌دهه‌م كه‌ریم نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكى ژووره بازرگانى و پیشه‌سازیه‌كانى هه‌رێم و یه‌كێتى پیاوانى كار و یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران وتارى خۆیان خوێنده‌وه‌و ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى بۆ پێشخستنى په‌یوه‌ندیه ئابوورى و بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا. له‌م رووه‌وه نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى باسى له رێژه‌ى بانكه ئه‌هلیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردوو گووتى تا ئێستا 76 بانكى ئه‌هلى له هه‌رێم كراوه‌ته‌وه هیوادارین كۆمارى میسریش رۆلى هه‌بێت له كردنه‌وه‌ى بانكى ئه‌هلى له هه‌رێم ئه‌ویش به مه‌به‌ستى زیاتر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
له كۆتایى كۆنفرِانسه‌كه‌شدا گفتوگۆكان ده‌ستى پێكرد و چه‌ندین داتا‌و زانیارى ورد له سه‌ر ئه‌و كه‌رتانه خرایه‌رِوو كه ده‌كرىَ له داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر بكرێت.