موفتي: ئه‌مرِۆ كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێت

موفتي: ئه‌مرِۆ كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌ده‌چێت
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: ئه‌مرِۆ هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وپارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ هه‌لسه‌نگاندنی دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێم وكۆبونه‌وه‌ی چاوه‌رِوان كراوی پێنج قۆڵی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌رِێوه‌ده‌بن.

عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ پێنجشه‌م هه‌ردوومه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوانیاندا ساز ده‌كه‌ن\"".
له‌ باره‌ی ناوه‌رِۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، موفتی روونی كرده‌وه‌\"" هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واوی دۆخی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم وناوچه‌كه‌ ده‌كرێت\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" تاوتوێی پرسی پرسی كۆبونه‌وه‌ چاوه‌رِوان كراوی پێنج قۆڵی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ هه‌رێم ده‌كرێت كه‌ برِیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان به‌رِێوه‌بچێت\""."
Top