لیستی برایەتی: بەم نێزیكانە دانوستاندن لەگەڵ لیستی حەدبا دەكەین

لیستی برایەتی: بەم نێزیكانە دانوستاندن لەگەڵ لیستی حەدبا دەكەین
ئەندامێكی لیستی برایەتیی نەینەوا ئاشكرای كرد، پڕۆژەگەلی سیاسی لە ئارادایە بۆ نێزیكبوونەوەی ڕاوبۆچوونەكان لەگەڵ لیستی حەدبا.

مەجدەل ئەمین بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، بەم نێزیكانە دانیشتنێكی دانوستاندن لە نێوان هەردوو لیستی برایەتی و حەدبا دێتە سازدان بەمەبەستی لەیەكتر نێزیكبوونەوەی هەردوو لیستەكە و چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوانیان.

مەجدەل گوتی \"ناكۆكیی نێوان برایەتی و حەدبا ناكۆكییەكی عەرەبی – كوردییە\""، ڕوونی كردەوە \""حەدبا لە سەرەتاوە نیاز و كارنامەی ڕوونی هەبوو\"".

لە نیسان/ئەپریلی 2009 لیستی \""برایەتیی نەینەوا\"" كە 12 كورسی بەدەست هێنا، بایكۆتی حكوومەتی ناوەخۆی كرد و لەدوایدا 16 یەكەی تری كارگێڕی بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی لیستی حەدبا بەسەر پۆستە باڵاكان، بایكۆتیان كرد.

لیستی برایەتیی نەینەوا داوای هەردوو پۆستی سەرۆك ئەنجوومەن و جێگری یەكەمی پارێزگار دەكات.

لەبارەی بوونی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە دابڕاوەكان، مەجدەل گوتی، حكوومەتی ناوەخۆی نەینەوا و لیستی حەدبا بابەتگەلی پێوەست بەمانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەگەلی پارێزگەكە تاوتوێ دەكەن، بێگومان ئەو بابەتانەش لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.

ئاماژەی بەوەدا، ئەركی هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەكەمان بەجێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستووری عێراقی و دوای دەستەبەركردنی تەناهی لەو ناوچانەدا بەكۆتا دێ، زیاتر گوتی \""دانیشتووانی ناوچە دابڕاوەكان لە نەینەوا قوربانیدان و خەباتی هێزەكانی پێشمەرگە لە پاراستنی تەناهیی ناوچەكەیان لە یاد ناكەن\"".

گرووپی هاوپەیمانیی مەدەنیی كەمینەكان كە بارەگەكەی لە بەغدایە، بەهاوئاهەنگیی لەگەڵ هاوبەندیی برایەتی و هاریكاریی ئێزدی لە دانیشتنێكی گفتوگۆدا مێوانداریی مەجدەل ئەمین كرد كە لە تەلاری هاوبەندییەكە لە شارەدێی بەعشیقە /17 كم باكوری ڕۆهەڵاتی مووسڵ/ هاتە سازدان، تێیدا دوایین پێشڤەچوونەكانی نێوان هەردوو لیستی برایەتیی نەینەوا و حەدبا تاوتوێ كرد.

ناكۆكیی نێوان ئەو دوو لیستەكە، بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگەكان لە كانوونی دووەم/یەنایەری ساڵی 2009 دەگەڕێتەوە، كاتێك دۆخی سیاسیی پارێزگەی نەینەوا لەوپەڕی گرژیدا بوو دوای ئەوەی لیستی حەدبا دەستی بەسەر پۆستە باڵا كارگێڕییەكانی حكوومەتی ناوەخۆ گرت بەهۆی بەدەستهێنانی 19 كورسی لە كۆی 37 كورسیی ئەنجوومەنی پارێزگەكە.

كۆتاكانی ئادار/مارسی ساڵی ڕابردوو هەردوو لیستی برایەتیی نەینەوا و حەدبا زنجیرەیەك دانوستاندنیان لە ئەستەنبۆڵ لە توركیا ساز كرد، هاوكات نێردەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە سەرەتاكانی نیسان/ئەپریلی ساڵی ڕابردوو لە بەغدا سەرپەرشتیی گەڕی دووەمی دانوستاندنەكانی كرد."
Top