سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەید هاشم هاشمی دەكات

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەید هاشم هاشمی دەكات
ئەمرۆ چوارشەممە 25/5/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە كەسایەتی و سیاسەتمەداری كورد و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی توركیا سەید هاشم هاشمی.

لە دیدارێكدا ، پرسی هەڵبژاردنەكانی توركیا كە بڕیار وایە لە 12ی حوزەیرانی داهاتوودا بەرێوە بچێت و هەروا نەخشەی سیاسی پاش هەڵبژاردن و رابینینەكانی ئەو هەڵبژاردنە خرانە بەرباس.

رۆڵی كورد لە هەڵبژاردنەكەدا و هەروا گرنگیی دان بەو هەڵبژاردنە و چارەسەری بە ئاشتی و دیموكراسی پرسی كورد لە رێی دیالۆگ و دانوستان تەئكیدیان لەسەر كرایەوە.
Top