وه‌زیرى خوێندنى بالاَ: سه‌ربه‌خۆیى كردنى زانكۆكان رۆحى یاساى نوێی خوێندنى بالاَیه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى به‌رِێوه‌چوو، وه‌زیرى خوێندى بالاَ سه‌ره‌تا ئاماژه‌ى به‌وه كرد، كه گفتوگۆكان ده‌كرێته دوو ته‌وه‌ر، ته‌وه‌رێكیان پرسیار‌و تێبینى و پێشنیازى مامۆستایان و ته‌وه‌ره‌كه‌ى تریش له‌سه‌ر پرِۆژه‌یاساى خوێندنى بالاَ ده‌بێ و بیرورِاكان له‌وباره‌وه ده‌گۆِرینه‌وه.
له باره‌ى گه‌رِانه‌وه‌ى زانكۆى نابراو بۆ سه‌ر زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین، وه‌زیرى خوێندنى بالاَ روونیكرده‌وه كه زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى به‌م چه‌ق به‌ستوویه‌ى كه هه‌یه، وا باشتره بگه‌رِێته‌وه سه‌ر زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین، چونكه له رِووى داراییه‌وه، كولفه‌یه‌كى زۆرى ده‌وێت و ده‌شتوانرێ به هه‌مان ئاست و بگره باشتریش، له زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین پرِۆسه‌كه به‌رِێوه ببرێت. گوتیشى \" ئه‌گه‌ر ئامانج ئه‌وه بێ، ئه‌و زانكۆیه په‌ره بسێنێت و ببێته زانكۆیه‌كى گه‌وره و چه‌ندین كۆلیجى بواره‌كانى پزیشكى له خۆ بگرێت، ئه‌وا ئێمه پشتگیرى ده‌كه‌ین، به‌لاَم به ته‌نیا چوار كۆلیج و مانه‌وه‌ى به‌و ژماره‌یه، بارێكى قورس له‌سه‌ر شانى حكومه‌ت دروستده‌كات\"".
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، وه‌زیرى خوێندنى بالاَ له رِیگه‌ى داتاشۆوه په‌یكه‌رى تازه‌ى پێشنیازكراوى ده‌زگاكانى خوێندنى بالاَى بۆ مامۆستایان شیكرده‌وه‌و ئاماژه‌ى به جیاوازییه‌كانى له‌گه‌ڵ په‌یكه‌رى پێشوو كرد.
گوتیشى \"" ئه‌م پرِۆژه یاسایه‌ى كه هه‌یه و بۆ په‌رله‌مان ده‌نێردرێت، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌سه‌ربه‌خۆیى كردنى زانكۆكان هه‌ڵینجراوه، بۆیه سه‌ربه‌خۆیى زانكۆكان رۆحى یاساكه‌یه و ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه گۆِرینى سیسته‌مه له رِێگه‌ى گۆِرینى یاساى خوێندنى بالاَ كه حكومه‌تى به‌فیرِۆچوونى دارایى كردووه و له هه‌مانكاتیشدا رِێگه‌ى له په‌یداكردنى داهات گرتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بیرۆكراسیه‌تێكى زۆرى له‌خۆوه گرتووه\"".
دواتر مامۆستایان پرسیار و سه‌رنج و تێبینه‌یه‌كانیان خسته روو، وه‌زیرى خوێندنى بالاَش وه‌ڵامى یه‌كه به یه‌كه‌یانى دایه‌وه."