سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی یەکێتی: هیوادارم لە پشتیوانیی حکومەت بەردەوام بن ​

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی یەکێتی: هیوادارم لە پشتیوانیی حکومەت بەردەوام بن ​

مەسرور بارزانی لە یادی دامەزراندنی یەکێتی دەڵێت، هیوادارم لە تێکوشان و خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواکان گەلەکەمان بەردەوام بن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت "پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەڕێزتان و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەم. یەکێتی خاوەن مێژوویەکی دیار و بەرچاوە و لە زۆر قۆناغی جیاوازی مێژووی گەلەکەماندا، ڕۆڵی دیار و کاریگەری هەبووە."

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لەم رۆژەدا یادی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، "خوالێخۆشبوو بەڕێز مام جەلال دەکەینەوە و هیوادارم لە تێکۆشان و خەبات لەپێناو بەدیهێنانی مافە رەواکان و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، هەروەها لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن و هەر سەرکەوتوو بن."

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتێکی سیاسیی هەرێمی کوردستانە و ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیھانیی، لە 1ـی حوزەیرانی ساڵی 1975 دامەزراوە.

لە دوای پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی دووەم گەورەترین حیزبە کە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا لە کۆی 111 کورسی، 21 کورسیی بەدەستهێنا بوو.

Top