جێبەجێکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر وەزیری بەرگری ئێران

جێبەجێکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر وەزیری بەرگری ئێران

 

 

 

ڕۆژی هەینی 30ی ئایار، یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: کە لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەو وڵاتەدا، شەش کەس کە لە نێویاندا محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگریی ئێران و سێ قەوارەی ئێرانی لەوان هێزی دەریایی سوپای پاسداران، سزای سەپاندووە.

بەگوێرەی ئەم یەکێتییە، وەزیری بەرگری و هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەهۆی ڕێکخستن و ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ میلیشیا حوسییەکان لە یەمەن، هەروەها لە لیستی سزا نوێیەکان بۆ ڕێکخستنی گواستنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک بۆ… ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە گرووپی ئیسلامیی حیزبوڵڵای لوبنان کە هاوبەشێکی دیکەی کۆماری ئیسلامییە، وەک وەرگری ئەو چەکانە ناوی هاتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top