لەهێرشێكی تورکیا بۆ سەر کۆبانی، خێزانێکی نۆ کەسی کوژران

لەهێرشێكی تورکیا بۆ سەر کۆبانی، خێزانێکی نۆ کەسی کوژران

 

شەوی ڕابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكانی تورکیا هێرشیان کردە سەر گوندی بەرخ بوتان لە باشووری کۆبانی، بەهۆیەوە خێزانێکی نۆ کەسی کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ئەو هەواڵانەی ئێوارەی رۆژی یەك شەممە 17ی ئادار بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا ماڵێکیان لە گوندی بەرخ بوتان لە باشووری کۆبانی کردۆتە ئامانج، کە دەکەوێتە ناوچە سەربەخۆکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (رۆژاڤا)،.

بەهۆی هێرشەکەوە سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی عوسمان بێرکل عەبدو، لەنێویاندا باوک و دایک و حەوت منداڵ، و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

قوربانییەکان کە لە خێزانێکی جوتیار بوون، لە ماڵەکەی خۆیاندا لێیان دراوە.

دەوترێت تا ئێستا حکومەتی تورکیا بە فەرمی هیچ لێدوانێكیان لەم بارەیەوە نەداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top