ده‌رمانی گه‌لی كورد ئاشت بونه‌وه‌یه‌كی گشت گیره...

لەچ خاڵێکدا حکومەت دەتوانێت هاونیشتمانیان ئاشت بکاتەوە واتە خاڵی هاوبەش چی هەیە بکرێت. ئاشكرایه چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا دابه‌شن به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان. خێزانێك یا كه‌سێك به‌ده‌گمه‌ن هه‌یه بێ لایه‌ن بێت. چونكه نزیكی یا هه‌واداری بۆ تاقمێك هه‌ر لایه‌نداریه. كه‌واته لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر ته‌بابن ئاشته‌واییه‌كی گشتگیر پێك بهێنن كه‌واته جه‌ماوه‌ریش كێشه‌ی زه‌ق و دژایه‌تی نامێنێ و باڵی ئاشتی هه‌موو لایه‌ك ئه‌گرێته‌وه. ئەو هەنگاوانەی کە حکومەت زەرورە بیهاوێت بیکاتە پردی پەیوەندی یا بیکاتە وێستگەی خزمەت و لێک تێگەیشتن. زۆرن سەرەتایەکی پڕ ئومێد‌و هیوا ڕۆژ بەڕۆژ دەر ئه‌کەوێت لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە. کۆمەڵێک خاڵ هەیە ئەخرێتە ژێر وردبینی و پیاچونەوە هەموی پەیوەستە بەژیانی تاک و خێزانەوە. هەزار جار دەستان خۆش ئەوەیە کۆبونەوە ئەبێت ئامانج و بەرهەمی هەبێت دیاربێت چیكراوه.
لەپێناو باشترکردن و گەشەی ژیانی خەڵک پێویستە بەربەستەکان هەڵبگرن. متمانە و خۆشەویستی خەڵک بەو چەشنە دروست ئەبێت و بەدەست دێت. پێویستە حکومەت بڕیارێک بدات ئامانجەکە بۆ باشتر کردنی ژیانی خەڵک بێت. بێگومان بەپێی ڕیزبەندی خێزانەکان جیابکرێنەوە بەسێ ده‌ست نیشانكراو دەوڵەمەند ناوەند هەژار. لە گشت کۆمەڵگایە ئەم دیاردەی دەوڵەمەندو هەژارە هەیە. بتەوێت خزمەت بکەیت ئەبێت ژیانی و گوزه‌رانی هەژاران بكه‌یته پێوەر بۆ باشتر کردن. ئەوکات نیشانەکە بەجوانی دەپێکیت. وە لێرەوە وەرچەرخان دروست ئەبێت. کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیەکان کەم دەکەن. فەشار لەسەر شڵەژانی دەرونی خەڵکی کەمتر ئەبێتەوە. گەشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی سەر هەڵدەدات. بێگومان برسی کردنی خەڵک زۆر شتی نامۆ دەخوڵقێنێت. کەسێک بژێوی ژیانی لە ئاستی خوارەوەدا بێت ناچار ڕێگای ناتەندروست ئەگرێتە بەر. هه‌رچه‌ند زۆرێك له كێشه‌كان حكومه‌تی فیدراڵه. به‌ڵام هه‌رێم ئه‌بێت بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌ز ده‌كات. بۆ مسۆگه‌ر كردنی ژیان و قوتی هاو وڵاتیانی هه‌رێم. ئەی ئەگەر بژێوی باشتر بکرێت بێگومان پێچەوانە دەبێتەوە. هەموو ئەمانە کۆمەڵگایەکی تەندروست بەرهەم دێنێت. پێویستە پێوەرێک بۆ ئازدیەکانی سۆشیال میدیا‌و به‌كارهێنانی ئەنتەرنێت و شەڕە جوێن دابنرێت. لەگشت کۆمەڵگایەکدا بۆ چەمکی زانسته‌كان بایەخی بەرچاو هەیە. پێویستە پەروەردە و یاسا ببنە نمونەی بەکار هێنانی دەستەڵات و تێگەیاندن لە ترۆپکی دڵسۆزی و دادپەروەری بێت بۆ خزمەتی گشتی بکرێتە بەرنامەی کار. پێویستە یاسا سەروەر و ئازاد بێت و دەستی حزبی لێ دور بخرێتەوە و بۆ مەبەستی بەرژەوەندی بەکار نەهێنرێت. لەچەند ساڵی ڕابردوو هه‌ندێك جار یاسا کراوەتە چەکی چەوساندنەوەی ماف خوراو کە دوو جار شەپۆلی ناحەقی ئه‌یگرێتەوە. ده‌ست وه‌ردان له كار‌و باری یاسا هه‌ڵه‌یه. حكومه‌تی هه‌رێم له ئێستادا قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیوه بۆ زیاتر كرانه‌وه و خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر. ده‌كرێت لێره‌وه پێوه‌رێك دابنرێت بۆ خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنی. وه ده‌ست كراوانه‌تر باری قورسی هاونیشتمانیان سوك بكرێت و كوردستانێكی جوان و ئازاد بۆ هه‌موان ماڵه باوانبێت.