سەرکردەیەک مێژوو شانازی پێوەدەکات.

لە "١٤ــی ئادارـی ١٩٠٣" خۆری گه‌لی كورد هه‌ڵهات به هاتنه دنیای سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما‌و خۆنه‌ویست و خه‌مخۆری هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان.
یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركرده مه‌زنه شۆرشگێره قاره‌مانه‌ی مێژووی كوردستان و ھەڵۆی بەرزەفرو رێبه‌ری رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد "بارزانی نەمر" بۆ گه‌لی كورد چه‌ندە جێگای بایخه، بۆ دوژمنانی کورد ھێندە سه‌خته، چونکە ھەنگاو بیر‌و باوەری ئه‌م سركرده مه‌زنه‌ی نەتەوەی کورد, بووه‌ته رێبازێکی مه‌زن و نه‌وه بۆ نه‌وه شانازی پێوه ده‌كات و ئاینده‌ی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نێت.
نه‌مر "مه‌لا مصتفا بارزانی" ئه‌و سه‌ركرده مه‌زن و خۆنه‌ویسته‌بوو، كه هه‌وڵ و تێكۆشان و خه‌بات و شۆرشەکانی، كورد‌و كوردستانی گه‌یاند به‌قۆناغی ئازادی و فیدراڵی و خۆبه‌ڕێوبه‌ری و رزگاربوون لەژێردەستەیی و زۆڵم و ستەمەی ھێزە یەک لەدووای یەکەکانی عێراقی ڤاشست،
"بارزانی نەمر" شۆڕشگێڕێكی ناسراو و كاریگەر و جێ دەستی بەسەر گۆڕینی هاوكێشەی سیاسی و سەربازی عێراق و ناوچەكەوە دیاربووە،
لە ئێستەدا دەبینین چەند لایەنێک خۆیان بەشۆرشگێر دادەنێن و شانازی بەوەوە دەکەن، ئەم دەست کەوتانەی بەدەست ھاتوون شۆرش و خەباتی ئەوانە و بەمیللەتی دەفرۆشنەوە!
گرنگە سەرجەم تاکی کوردی بیزانێت، لە ساڵی "١٩٦٤" کە ابراھیم احمد و جەلال تالەبانی لە "بارزانی نەمر" جیابوونەوە، لەپێناو پارە و دەسەڵات دەستیان لەگەل حکومەتی عێراقی تێکەڵ کرد دژبە "بارزانی نەمر" گەرسیاسه‌تی حه‌كیمانه و خۆراگری لێهاتویی و گه‌وره‌یی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌ی كورد نەبوایه لەپێناو مانەوەی گەلەکەی، شتێک نەدەما بەناوی نەتەوەی کورد لەناوچەکەو رۆژ ھەڵاتی ناوەراست.
بارزانی نه‌مر له"١٥-٤-١٩٦٥" له گوتارێكیدا بۆ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجو‌مه‌نی سه‌ركردا‌یتی پارتی مان دەفەرموێت "هه‌مووتان پێكه‌وه به‌دلپاكی ته‌عاون بكه‌ن و كارێكی وامه‌كه‌ن ئه‌عمالی خۆمان ببێته دوژمنێكی گه‌وره له داخلی خۆمان، مالی دونیا ئه‌وه‌ناهێنێت كه ئێمه بۆ خواردنێكی خۆش یان جێگه‌یه‌كی نه‌رم واز له شه‌ره‌فی قه‌ومایه‌تیمان بێنین و مه‌سله‌حه‌تی میله‌تی خۆمان له بیر بچێت» هیوادارم ئه‌و بەرپرس و لایه‌نەسیاسیانەی كوردا‌یه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تیان بیرچووه لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتی، بگه‌رێنه‌وه سه‌رێگه‌ی راست و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و تاكه‌كه‌سی وه‌لاوه‌نێن و هه‌مووی به‌یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ هه‌نگا‌و به‌ره‌و سەربەستی و به‌ست هێنانی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لی كورد بھاوێژین.
لەم یادەپیرۆزەدا بەڵێنی سۆز‌و وەفاو بەردەوامبوون دووپات دەکەینەوە بۆ روحی پاکی باوکی روحی نەتەوەی کورد "بارزانی نه‌مر"
