ســـەرۆک بارزانی: زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت

ســـەرۆک بارزانی: زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت


رۆژی یەکشەممە 16ی ئاداری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سی و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
زام و ئازاری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بۆ هەتایە لە ناخ و دڵی هەموو كوردستانییەكدا دەمێنێتەوە و لەیاد ناکرێت. بەرپرسیارێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تا قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە. لە سی و حەفت ساڵەی کارەساتی بۆمببارانکردنی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە و خانەوادە و كەسوكاری شەهید و بریندارانی ئەو تاوانە دەنێرین.

Top