لە ڕۆژاڤا بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا ١٥ کەس کوژران و بریندار بوون
سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی پۆمب هاوێژ 8 جار هێرشی کردە سەر مۆڵگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ماڵ و ئۆتۆمبێلی خەڵکی سڤیل.
لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا 4 ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران و 11 هاووڵاتی مەدەنیش برینداربوون.
هەروەها سوپای تورکیا ناوچەکانی تەل حەمیس، بنکەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەرەوەی شاری قامیشلۆ، بنکەیەکی... هێزەکانی بەرگری شارستانی و ئەمبولانسێک کە کوژراو و بریندارەکانی دەگواستەوە كردە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل