بزووتنەوەی حیزبوڵڵا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

بزووتنەوەی حیزبوڵڵا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

 

 

حیزبوڵڵا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلیمان لە لوبنان خستە خوارەوە

 

بزووتنەوەی حیزبوڵڵا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە سەر بە سوپای ئیسرائیل بوو لە باشووری لوبنان خستووەتە خوارەوە.

هەروەها سوپای ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کە بەدواداچوون بۆ بابەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ئاسمانی لوبنان کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئاسمانی لوبنان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکەی.

ئیسرائیل کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە، لە سنووری باکووری لوبنانیش شەڕی حیزبوڵڵای لوبنان دەکات.

لەو تێکهەڵچوونانەدا 320 ئەندامی حیزبوڵڵا، 63 هاووڵاتی مەدەنی لوبنانی، 19 کەس لە بزووتنەوەی ئەمەل، 13 ئەندامی حەماس، 15 ئەندامی جیهادی ئیسلامی، 14 سەربازی ئیسرائیلی و 10 هاووڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی کوژراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top