به ئاماده‌بوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه دانیشتنی نا ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد
كه‌مێك به‌ر له ئێستا دانیشتنی نا ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت ئاماده‌بوونی جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پێكردووه.
په‌یامنێری سایتی (گوڵان میدیا)له نێو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان گواستیه‌وه، كاتژمێر3ی پاش نێوه‌رِۆی ئه‌مرِۆبه كاتی ناوخۆ له دانیشتنی ژماره8ی نا ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاماده‌بونی جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد.
له سه‌ره‌تا كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی\" به پێی حكومی برِگه‌ی 1ی مادده‌ی6له پێره‌وی نێوخۆ ژماره1ی هه‌مواركراوی ساڵی1992، دانیشتنی ژماره8ی نا ئاسایی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێده‌كات\""
روونیشیكرده‌وه\"" دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به ئاماده‌بوونی جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ روون كردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له ئێستا په‌رله‌مانتارانی فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مان پرسیاری ئاراسته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
چاوه‌رِوانیش ده‌كرێت دوای پرسیاری په‌رله‌مانتاران وه‌زیری پێشمه‌رگه وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه."