سەرۆك وەزیرانى توركیا گەیشتە هەولێر
هەریەك لە مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان، بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكى حكوومەت، كەمال كەركووكى سەرۆكى پەرلەمان و نێچیرڤان بارزانى جێگری سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و بەرپرسانى حكوومەت لە پێشوازى بوون.
ئەردۆگان بەسەرۆكایەتیی شاندێك كە پێك هاتووە لە زافر چاغلایان وەزیری دەوڵەت، ئەحمەد داود ئۆغلۆ وەزیری دەرەوە و تانەر یڵدز وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانیی توركیا سەردانی عێراق دەكات.
ئەردۆگان دوێنێ بەغدا لەگەڵ هەریەك لە جەلال تاڵەبانی سەركۆمارى عێراق، نوورى مالیكی سەرۆك وەزیرانى عێراق، ئۆسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوە و دیدارى ساز كرد و هەروەها لە پەرلەمانى عێراق وتارێكی پێشكێش كرد و ئەمڕۆش سەردانى نەجەفی كرد و چاوى بەئایەتوڵا عەلی سیستانى مەرجەعی شیعەكان كەوت.