کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ له پارله‌مانی ووڵاتی نه‌رویژ ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵکوژی دژ به‌گه‌لی کوردستان
ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 2011.3.28 ، کاتژمێر 9:30 سه‌رله‌به‌یانی به‌کاتی ئۆسلۆ، پارله‌مانتار خاتوو ئینگریت هێگۆ سه‌رۆکی لیژنه‌ی پارله‌مانی نه‌رویژ له‌یه‌کێتی پارله‌مانتارانی جیهان و به‌ڕێز بیۆرنار داهی هۆتڤێدت سکرتێری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی پارله‌مان، پێشوازیان له نوێنه‌رانی که‌مپینی به‌جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به‌گه‌لی کوردستان کرد که پێک هاتبوو له ئیدریس سابیر و سه‌لاح سهقزیو دڵزار بالیسانی.
هه‌ریه‌ک له‌نوێنه‌رانی که‌مپین به کورتی تیشکیان خسته سه‌ر دۆزی گه‌لی کورد و بارودۆخی ئێستای هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان‌و داوای پشتیوانی پارله‌مانی نه‌رویژیان کرد بۆ مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد.
هه‌روه‌ها باسیان له تاوانی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانی دیکه‌و شاڵاوی ئهنفالو تیشکیان خسته سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ی دژ به‌گه‌لی کوردستان ئه‌نجامدراوه.
له‌پاشان باسیان له ئامانجی دامه‌زراندنی که‌مپینی به‌جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به‌گه‌لی کوردستان کرد و تیشکیان خسته سه‌ر گرنگترین چالاکییهکانیانو ناوی ئه‌و پارت‌و ڕێکخراو و پارله‌مانتارانه‌ی که به‌فه‌رمی پشتیوانی خۆیان بۆ که‌مپین ده‌ربڕیوه.
له‌دواییشدا تیشکیان خسته سه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی دژ به‌میلله‌ته‌که‌مان له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، له شاره‌کانی دهرسیمو قارنێ‌و قهڵاتانو قامیشلۆو کیمیابارانکردنی شاری سه‌رده‌شت.
له‌دوای کۆمه‌ڵێک پرسیار‌و وه‌ڵام، له‌کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا نوێنه‌رانی که‌مپین بۆ شهسهمین ساڵ، به‌نوسراو داوایان کرد که پارله‌مانی نه‌رویژ به فه‌رمی شاڵاوی ئهنفالو کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ک تاوانی جینۆساید بناسێنێت‌و داواش بکات که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌مان بڕیار بدات‌و هه‌روه‌ها نامه‌یه‌کیشیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی پارله‌مانی نه‌رویژ کرد، که ڕؤێکی به‌رچاو له ناو کۆمه‌ڵه‌ی پارله‌مانتارانی جیهان بنوێنن‌و ببنه پشتیوانی هه‌وڵه‌کانی که‌مپینی به‌جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به‌گه‌لی کوردستان.
هه‌روه‌ها هه‌ندێک به‌ڵگه‌نامه‌و کتێبێک به‌ناوی گه‌لی کوردستان‌و پاشه‌ڕۆژ پێشکه‌شیان کرا که پارله‌مانتاری پێشوو ئارلینگ فۆڵکهڤۆرد نوسیویه‌تی.
شایه‌نی باسه، که‌مپینی به‌جیهانیکردنی جینۆسایدی دژ به‌گه‌لی کوردستان، له ووڵاتی نه‌رویژ له گروپی کوردی له‌ڕێکخراوی دژ به ڕهگهزپهرستیو ماڵی ڕوناکبیری سه‌لامو کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی کوردستان پێک هاتووه‌و له‌پێناو ناساندن‌و پشتیوانیکۆکردنهوه بۆ دۆزی بهجینۆسایدناساندی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی دژ به میللههتهکهمان، ساڵانه چالاکی جۆراوجۆر ڕێکده‌خات، که گرنگترینیان ڕێکخستنی دوو سێمینار بوو له پارله‌مانی نه‌رویژ به‌هاوکاری گروپی پارله‌مانتارانی پارتی سۆسیالیستی چهپو تا ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پارت‌و ڕێکخراو و پارله‌مانتاره‌کان پشتگیریان ڕاگه‌یاندووه.
ساڵانه له 3.16 دا چالاکیی جۆراوجۆر و ڕێپێوانی مه‌شخه‌ڵ به‌ده‌ست ڕێکدهخاتو له بیست‌و سێهه‌مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و شاڵاوی ئه‌نفالدا له‌به‌رده‌م ته‌لاری پارله‌ماندا، که‌مپین یادی قوربانیانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ده‌کاته‌وه‌و ئه‌م ساڵ هه‌ریه‌ک له پارله‌مانتار سڤاین ڕۆلاد هانسن جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری (پارتی کاری فه‌رمانڕه‌وا) و پارله‌مانتار ئه‌کسێل هاگن ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندن‌و لێکۆڵینه‌وه (پارت سۆسیالیستی چه‌پی هاوپه‌یمان له‌حکومه‌ت) و جگری سه‌رۆکی پارتی چه‌پ هێلگه سۆلوم لارشنو به‌ڕێز ڕه‌زای ڕه‌زایی به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی سور و یان ئه‌ریک به‌نوینه‌رایه‌تی ڕێکخراوی دژ به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی لهنهرویژو خاتوو سههێر ئایدار له ڕێکخراوی لاوانی پارتی سور و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌کوردستانیان تێیدا به‌شداربوون
هه‌روها له‌شاری بێرگنیش ساڵانه که‌مپین به‌هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی کوردی چالاکی ڕێکدهخهنو له بیست‌و سێهه‌مین ساڵیاددا نوێنه‌ری شارهوانیو پارتی سۆسیالیستی چهپو پارتی داهاتووی نه‌رویژی به‌شداریان کرد‌و نوێنه‌ری که‌مپین له هه‌رێمی هۆردهڵاندا ته‌ها مامشهلی له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ پارت‌و ڕێکخراوه نه‌رویژییه‌کاندا.
ناوی ئه‌و پارت و ڕیکخراوانه‌ی که تا ئێستا پشتیوانی خۆیان بۆ که‌مپین تۆمار کردووه :
• ڕێکخراوی دژ به‌ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌نه‌روێژ sos rasisme I norge
• ڕێکخراوی selvhjelp for flyktninger og innvandrere
• ڕێکخراوی su لاوانی پارتی سۆسیالیستی چه‌پ sv
• پارتی سوری نه‌روێژی Rodt
• پارتی چه‌پی سۆسیالیستی نه‌روێژ sv
• ڕێکخراوی AUF لاوانی پارتی کرێکارانی نه‌روێژ
• فیدراسۆنی پارته سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپا ( که‌ژماره‌یان 33 پارته)
ئه‌ندامێتی له که‌مپیندا له کوردستان و ده‌ره‌وه :
ئاماژه به ڕه‌شنوسی به‌رنامه‌ی که‌مپین، که هه‌تا به‌ستنی کۆنگره کاری پێده‌کرێت :
هه‌ر ڕێکخراوێکی کوردی و بیانی یان که‌سایه‌تی بخوازێت ببێته ئه‌ندامی که‌مپین به‌مه‌رجێک به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی ، دیموکراتی و ئاشتیخوازانه بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ کار بکات ، به خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانێت بێته ناو ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری که‌مپینه‌وه.
ئێمه باوه‌ڕمان وایه که یه‌کگرتنی هه‌وڵه‌کان له‌م پێناوه‌دا مه‌رجێکی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنه و نابێت ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه هیچ پارتێکی سیاسی یا ڕێکخراوێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی‌و پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبی یا ڕێکخراوه‌یی به‌کار بێت. هه‌روه‌ها باوه‌ڕیشمان وایه که ده‌بێت سه‌رکه‌وتنی ئه‌م که‌مپینه وه‌ک سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی گشت تێکۆشهانی کوردستان‌و مرۆڤدۆستانی جیهان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
که‌مپین له کوردستان له کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو پێکهاتووه:
ماڵی ڕوناکبیری سه‌لام
ڕێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌نفال له کوردستان
ڕێکخراوی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه
ڕێکخراوی په‌راوێزکه‌وتووه‌کان
ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش له کهسایهتیو ڕێکخراوه‌کان