كه‌ركوك: له پێكدادانه‌كانی نێوان قوتابیانی توركمان و كورد 11 كه‌س بریندار ده‌بن
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك رایانگه‌یاند له میانی پێكدادانه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه‌ی نێوان قوتابیانی توركمان و قوتابیانی كورد له په‌یمانگه‌ی ته‌قه‌نی ئه‌و شاره 11 كه‌س بریندار بوون.
دوێنێ دووشه‌ممه له په‌یمانگه‌ی ته‌قه‌نی كه‌ركوك له میانی بهرِێوهچوونی یادكردنه‌وه‌ی 20 ساڵ به سه‌ر تێپهرِینی له‌سێداره‌دانی 91 توركمان له شارۆچكه‌ی پردێ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس، پێكدادانێك له نێوان قوتابیانی توركمان و كورد روویداو به‌هۆیه‌وه 11 كه‌س بریندار بوون، ئه‌وانه‌ی له رووداوه‌كه نزیك بوون رایانگه‌یاند پێكدادانه‌كان به به‌ردو دار روویداوه‌و قوتابیانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه هۆڵه‌كانی خوێندنیان جێهێشتووه‌و بوونه‌ته دوو به‌ره‌ی له یه‌كتر جیاواز‌و په‌لاماری یه‌كتریان داوه.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان خالید شوانی دووپاتی كرده‌وه رووداوه‌كان كۆنترِۆڵكراون و رێگری كراوه له دووباره روودانهوهیان و بارودۆخی په‌یمانگه‌ی تهقهنیش وه‌كو خۆی ئاسایی كراوه‌ته‌وه.
شوانی روونیشی كرده‌وه له بنهرِهتدا په‌یمانگه خه‌ریكی ئاماده‌كردن و بهرِێوهبردنی رێوره‌سمه‌كه بوو كه‌واته بۆنه‌كه فه‌رمی بووه‌و هیچ بۆیه‌كی ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌نه‌بووه هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن پێكدادانه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی و پرسی كه‌ركوك روویانداوه.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حما خه‌لیل دووپاتیكرده‌وه پێكدادانه‌كانی په‌یمانگه‌ی ته‌قه‌نی په‌یوه‌ندی به سیاسته‌وه نه‌بووه به‌ڵكو هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێ سوود له‌و رووداوانهوهربگرن و بۆخۆیانی بقۆسنهوهو نێوانی كورد‌و توركمان تێكبده‌ن. داواشی له به‌رپرسانی ئه‌منی شاره‌كه كرد ده‌ست بكه‌ن به لێكۆڵینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له پشته‌وه‌ی رووداوه‌كه بوونه.