چاودێرانی سیاسی: سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ولێر داننانه به هه‌رێمی كوردستان
دوێنێ دووشه‌ممه له سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی پێشوازی لێكرا، دواتریش له هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
رۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پایه بڵندی ولاَته‌كه‌ی كه پێكهاتبوو له هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆو وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌وه زافر شاغلیان و وه‌زیری وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان تانه‌ر یه‌ڵدز گه‌یشته له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا گه‌یشتنه عێراق. ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ش له سه‌ردانێكی مێژوویی ئه‌ردۆگان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌نه هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی پایه بڵندی هه‌رێم پێشوازیان لێده‌كرێت.
چاودێرانی سیاسی سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ هه‌ولێر به وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی فیكری حكومه‌تی توركیا له دانپێنان به هه‌رێمی كوردستان هه‌ژمار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به گۆرِانێكی ریشه‌یی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ناوی ده‌به‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان ره‌هه‌ندێكی ئابووری له‌خۆ گرتووه به‌لاَم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزنی تاوتوێی پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه و پرسی سنووری نێوان هه‌رێم و ئه‌نكه‌ره ده‌كه‌ن، پێشتریش سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فوئاد حسێن ئه‌وه‌ی راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌مه‌ودوا له دیدگا‌و تێرِوانینی توركیا هه‌ولێر پێگه‌و رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی پرسی له توركیا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاَته به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره هه‌نگاوی جیدی هه‌ڵناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه چاره‌نووس سازه به‌تایبه‌ت بۆ قۆناخی دوای ته‌واو بوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا له 12 ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ.
سه‌رچاوه: HNN