سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێ له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای پێگه‌یشت
له نامه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هیوای خواست كه جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته هۆی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێم و توركیا؛ ئه‌و جه‌ژنه‌ی كه بۆه‌ته به‌شێكی گرنگی فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شی هه‌ردوو گه‌لی كورد و توركیا و هه‌بوونی ئیراده‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوولاش بهئۆمێد به‌خش دانا بۆ وه‌دیهێنانی داهاتوویه‌كی گه‌شتر و دابینكردنی سه‌قامگیری و هێمنی له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مه‌و له كۆتایی نامه‌كه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هیوای خۆشی و ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كورد خواست.