وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمهلاَیهتى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ژنانى عێراقى له‌بوارى ژنان و ئافره‌تان هاوكارى یه‌كتر ده‌كه‌ن
له‌دیدارێكدا دواى به‌خێرهێنان وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى ره‌وشى ژنان و ئافره‌تانى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و كار‌و به‌رنامه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى دیارده‌ى توندوتیژى دژ به‌ئافره‌تان بۆ وه‌فده‌كه روونكرده‌وه و وتى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و ئافره‌تانه‌ى رووبه‌رووى مه‌ترسى و هه‌ره‌شه ده‌بنه‌وه لهشهڵتهرهكانى داڵده‌دانى ژنان ژیانیان ده‌پارێزێت و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌دات.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ژنان له‌حكومه‌تى عێراقى ستایشى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى دیارده‌ى توندویتژى دژ به‌ژنان و به‌شداری پێكردن و رۆڵ بینینى ئافره‌تان له‌گشت كایه جۆراو جۆره‌كانى بهرِێوهبهردن و حكومرِانیدا.
هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشى له‌وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتیش كرد بۆ په‌یره‌وكردنى سیستمێكى پێشكه‌وتوو بۆ بهرِێوهبردنى شه‌ڵته‌ره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان و هیواشى خواست هه‌مان ئه‌م سیسته‌مه لهشهڵتهرهكانى ناوه‌راست و باشورى عێراقدا پیاده‌بكرێت.
له‌كۆتای دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه هاورِابوون په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمهلاَیهتى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ژنانى عێراقى په‌ره‌یان پێبدرێت و كاربكرێت بۆ دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌ردوولا له‌بوارى ژنان و ئافره‌تاندا.