لێژنه‌ى دیالۆگى نیشتیمانى دووه‌م كۆبونه‌وه‌ى به بێ به‌شداریی نوێنه‌رانی خۆپێشانده‌ران كۆبۆوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دوێنىَ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتمانی دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه‌و چه‌ند پرسێكی تاوتوێ كردووه.
ئه‌حمه‌د وهرتى ئه‌ندامى لێژنه‌كه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" هه‌ر وه‌ك پێشووتر برِیاربوو دوێنىَ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ى دیالۆگى نیشتمانى كوردستان دووه‌م كۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام ئه‌نجامدا\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌گه‌رچی برِیار بوو له كۆبونه‌وه‌ى ئهمرِۆى لێژنه‌ى دیالۆگى نیشتمانى كوردستان ، نوێنه‌رانى خۆپشانده‌ران ئاماده‌بن ، بهلاَم ئه‌وان ئاماده نه‌بوون و بۆچوونی دیكه‌یان له سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردنه‌وه هه‌یه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" سبه‌ی درێژه به ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كانمان ده‌ده‌ین، جگه له خوَپشاندهران كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان و مامۆستایانى زانكۆ و مامۆستایانى ئایینى و ده‌زگانى راگه‌یاند ئه‌نجام ده‌ده‌ین\"".
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه لێژنه‌ى دیالۆگى نیشتیمانى له رۆژى 17ی ئادار له دوا كۆبونهوى په‌رله‌مانى كوردستان پێكهێنرا و نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى له خۆ ده‌گرێت."