ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كوردی له سوریا ستایشی بهرِێوهچوونی ئاشتیانه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز ده‌كات
دوێنێ شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كوردی له سوریا له راگه‌یاندراوێكدا ستایشی بهرِێوهچوونی ئاشتیانه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی كوردانی سوریای كرد. باس له‌وه‌ش ده‌كات راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز هێلێ سووریا‌ن به‌زاندووه‌و زێدهرِۆییان به سه‌ر ئاراسته‌ی ئاشیانه‌ی ئاهه‌نگه‌كان كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كوردی له سوریا له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا داوا له دهسهلاَتدارانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات بۆ فه‌راهه‌مكردن و به‌دیهێنانی چاكسازی و دیموكراسی له چوارچێوه‌ی مودهیهكی زه‌مه‌نی ده‌ست بكات به رێوشوێنه جیدیه‌كان و به‌جێهێنانی خواست و داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری ئه‌و ولاَته له پێناو به‌رپاكردنی ئازادییه‌كان و باشتركردنی بژێوی ژیانی و دابینكردنی پێداویستیه‌كان.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و راگه‌یاندراوه‌دا چالاكوانانی كورد له سه‌ر پێگه‌ی فه‌یس بووك راسته‌وخۆ وهلاَمی ئه‌و راگهیاندرهوهیاندایهوهو پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی مانگرتن له شاره‌ی قامیشلی دهربرِی بۆ پشتیوانیكردن له رووداوه‌كانی شاری ده‌رعا. چالاكوانانی كورد دووپاتی كردۆته‌وه حكومه‌تی سوریا پێشیچلی مافه‌كانی گه‌لی كوردی كردووه‌و به‌هه‌زاران گه‌نج و لاوی كوردی ئه‌و ولاَتهی ئاواره‌ی ولاَتانی ده‌ره‌وه كردووه‌و به‌هه‌موو جۆرێك رووبهرِووی ئه‌وانه بۆته كه ده‌نگی ئازادانه‌ی خۆیان ههڵبرِێوه، هه‌روه‌ها كاری زۆریشی كردووه بۆ بنبرشكردنی كولتورو رۆشنبیری و زمانی كوردی.
له كۆتاییدا چالاكوانانی كورد به پێویستی ده‌زانن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد له سوریا شان به‌شانی براكانیان له شاره‌كانی ده‌رعاو دۆماو دیمه‌شق و حه‌له‌ب و شاره‌كانی دیكه قوربانی بده‌ن و خوێن برژێنن.
جێی باسه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌قامی سوریا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و رووبهرِووبوونهوهی هێزه ئه‌منیه‌كانی له‌گه‌ڵ هاولاَتیانی خۆپیشاده‌ر بینیوه‌و له‌و نێوه‌نده‌شدا به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زیاتر له 100 كه‌س كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه‌و چهندیدیكهش ده‌ستگیركراون.