ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك راگه‌یاندراوێكی 18 خاڵی دژی كورد ده‌رده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی هه‌ر له به‌ره‌به‌یانییه‌وه عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كانی ناوچه‌كانی كه‌ركوك به تایبه‌ت ناوچه‌كانی جه‌له‌ولاو رۆژئاوای كه‌ركوك له ئاماده‌باشیدابوون بۆ ده‌ستپێكردنی مه‌رامه‌كانیان له دژی كورد و خواسته‌كانی كورد له شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له حه‌ویجه‌وه به سوتاندنی چوار بنكه‌ی پۆلیس و هێرشكردنه سه‌ر دام ده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له ناویشیاندا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی ده‌ستپێكرد.
عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كان ئامانجیان بوو له رێگه‌ی ده‌ستپێكردنی په‌لاماره‌كانیان له حه‌ویجه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی جه‌له‌ولاو رۆژئاوای كه‌ركوك شۆرببنه‌وه‌و له وێوه‌ش به‌ره‌و ناوكه‌ركوك، به‌لاَم پۆلیسی شاره‌كه رێگه‌یان لێگرتن و بوونه به‌ربه‌ست له به‌رده‌میان بۆ هاتنه ناو شاری كه‌ركوك، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان وه‌كو خۆپیشانده‌ر ده‌یانویست بێنه ناو كه‌ركوك به‌لاَم ئامانجی سه‌ره‌كیان لێدانی كورد بوو له شاره‌كه، هه‌روه‌كو له مه‌راسیمه‌كه‌یاندا دروشمی نا بۆ ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور و نا بۆ بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش له كه‌ركوكیان ده‌گوته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رِێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌و قه‌زاكانی كه‌ركوك عه‌مید سه‌رحه‌د قادر دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان پێشگیریان كرد له هه‌ر داخیل بوونێكی ئه‌و عه‌ره‌به شۆڤینیانه بۆ ناو كه‌ركوك. دواتر دوای نیوه‌رۆ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سێك به گوتنه‌وه‌ی دروشمی چاكسازی و دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌باو چاككردنی رێگه‌وبان و هه‌رزانی خستنه بازارِو دابین كردنی نه‌وت و به‌نزین نزیكه‌ی هه‌زار كه‌سێك به‌ره‌و ته‌لاری پارێزگای كه‌ركوك به‌رِێكه‌وتن، خۆپیشانده‌ران كه پێشوه‌خته پێده‌چوو له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كانه‌وه پرِكرابوون به هێرشكردنه سه‌ر ته‌لاری پارێزگا هه‌روه‌كو له موسڵ روویدا، خۆپیشانده‌ران به به‌رد هێرشیان كرده سه‌ر ته‌لاری پارێزگا به‌لاَم هه‌رزوو له‌لایه‌ن پۆلیس و پاسه‌وانانی پارێزگا وه‌لاَمیان درایه‌وه‌و رێگه‌یان لێ‌گیرا بچنه ژووره‌وه، به گوێره‌ی دوا ئاماریی نه‌خۆشخانه‌كه‌كانی كه‌ركوك ژماره‌ی قوربانییه‌كان كه زۆربه‌یان پۆلیس و پاسه‌وانه‌كانی پارێزگان گه‌یشتۆته 30 كه‌س، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یكی پزیشكی له به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند به‌هۆی هێرشی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر ته‌لاری پارێزگای كه‌ركوك 30 كه‌س بریندار بوونه كه 23 له برینداره‌كان پۆلیس و پاسه‌وانانی پارێزگا بوونه‌و 7 برینداره‌كه‌ی دیكه‌ش خۆپیشانده‌ر بوونه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیشی كرده‌وه هه‌موو برینداره‌كان به به‌رد بریندار بوونه بێئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێكیان گولله‌ی به‌ر كه‌وتبێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه هه‌ر دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه‌ركوك راگه‌یاندرواێكی ده‌ركرد، كه تێیدا وێرِای كه‌متر داواكردنی پێداویستییه خزمه‌تگوزارییه‌كان تایبه‌ت به شاری كه‌ركوك، چه‌ند داواكارییه‌كی سیاسی بۆ پارێزگای كه‌ركوك له خۆ گرتووه. له به‌یانه‌كه‌دا كه 18 خاڵی له خۆگرتووه‌ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه‌ركوك داوا له عه‌ره‌ب و به‌شێكی دیكه‌ی پێكهاته‌كانی شاره‌كه ده‌كات دژی رۆڵی كورد له كه‌ركوك رابوه‌ستن، هه‌روه‌ها داوای هه‌مواركردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه ده‌كات، له گرنگترین ئه‌و دواكاریانه‌یشی كه له به‌یانه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی به توندی ره‌تی ده‌كاته‌وه كه‌ركوك بگه‌رِێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرش و په‌لامارێك و روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازیار كه شۆڤینییه‌كان ده‌رهه‌ق به كوردی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شاری كه‌ركوك له ئاماده‌باشیدان، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هه‌ر دوێنێ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شێخ جه‌عه‌فه‌ر موسته‌فا گه‌یشته شاری كه‌ركوك و له نزیكه‌وه سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له لقی كه‌ركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی لق و مه‌ڵبه‌ند تاوتوێی بارودۆخی كه‌ركوكیان كرد، جه‌ماوه‌ری كه‌ركوكیشیان دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌وان له ئاماده‌باشی ته‌واودان بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان و رێگه‌ناده‌ن به هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌ره‌رو زیانیان پێبگات و هه‌ڵوێستی توندیش وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكی دژ به كورد ئه‌نجام بدرێت.