پارت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان داواكارن هاوڵاتیانی كوردی كه‌ركوك به‌شداری خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ نه‌كه‌ن

پارت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان داواكارن هاوڵاتیانی كوردی كه‌ركوك به‌شداری خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ نه‌كه‌ن
پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا داواكارن هاوڵاتیانی كوردی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆدا به‌شدار نه‌بن.
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: جه‌‌ماوه‌‌ری به‌‌شه‌‌ره‌‌فی پارێزگای كه‌‌ركوك، هێزو لایه‌‌نه‌‌ سیاسیه‌‌كان - مامۆستایانی ئاینیی به‌ڕێز - رێكخراوه‌‌كانی كۆمه‌‌ڵگه‌‌ی مه‌‌ده‌‌نی .

ئێمه‌‌ ئه‌‌و حزب و لایه‌‌نانه‌‌ی ناومان له‌‌خواره‌‌وه‌‌ هاتووه‌‌ پاشنیوه‌ڕۆی 24/2/2011 بۆ هه‌‌ڵسه‌‌نگاندنی بارودۆخی پارێزگای كه‌‌ركوك كۆبوینه‌‌وه‌‌، دوای گفتۆگۆ كردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕای پێویست گه‌‌یشتینه‌‌ ئه‌م خاڵانه‌‌ی لای خواره‌‌وه‌‌ .

1. خۆپێشاندان و ناڕه‌‌زایی ده‌ڕبڕین له‌‌ كه‌‌موكوڕییه‌‌كان مافی سروشتی هه‌‌موو هاوڵاتییه‌‌كه‌‌، به‌ڵام ئه‌‌وه‌‌ی بڕیاره‌‌ رۆژی هه‌‌ینی هه‌‌موو لایه‌‌كمان به‌‌ هیچ شێوه‌‌یه‌‌ك به‌‌شداری تێدا ناكه‌‌ین و داواكارین ئێوه‌‌ی به‌ڕێز به‌‌شدار نه‌‌بن كه‌‌دووره‌‌ له‌‌داخوازی و خواستی ئێوه‌‌ .

2. هه‌‌موو لایه‌‌ك كۆك بووین له‌‌سه‌‌ر ئه‌‌وه‌‌ی هه‌‌موو جۆره‌‌ خزمه‌‌تگوزارییه‌‌ ئه‌‌ساسییه‌‌كان بۆ هاوڵاتیان به‌‌بێ جیاوازی فه‌‌راهه‌‌م بكرێت و هه‌‌موومان پشتگیری ئه‌‌م داوا ره‌‌وایه‌‌ی جه‌‌ماور ده‌‌كه‌‌ین .

جارێكی تر داخوازین هه‌‌موو لایه‌‌ك به‌‌وریاییه‌‌وه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ بارودۆخه‌‌كه‌‌ هه‌‌ڵسو كه‌‌وت بكه‌‌ین، ڕێگا نه‌‌ده‌‌ین ده‌‌ستی ناحه‌‌زان تێكه‌‌ڵی داخوازییه‌‌ ره‌‌واكانی گه‌‌له‌‌كه‌‌مان بێت و برایه‌‌تی و پێكه‌‌وه‌‌ ژیان له‌‌م پارێزگایه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ سه‌‌رجه‌‌م نه‌‌ته‌‌وه‌‌كان بپارێزین .

1. حزبی شیوعی كوردستان / كه‌‌ركوك .
2. حزبی زه‌‌حمه‌‌ت كێشانی كوردستان / كه‌‌ركوك .
3. بزوتنه‌‌وه‌‌ی گۆڕان / كه‌‌ركوك .
4. كومه‌‌ڵی ئیسلامی كوردستان /كه‌‌ركوك .
5. یه‌‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان / كه‌‌ركوك .
6. حزبی سۆسالیستی دیموكراتی كوردستان / كه‌‌ركوك .
7. پارتی دیموكراتی كوردستان / كه‌‌ركوك .
8. یه‌‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان / كه‌‌ركوك .
Top