راگه‌یاندراوێك له سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئه‌مرۆی كوردستان
له ساته‌وه‌ختێكى مێژوویدا په‌رله‌مانى كوردستان به به‌شداریی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانیی بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئه‌مرِۆى كوردستان كه ده‌ره‌نجامى كۆمه‌ڵێك گرفتى رابردوون، برِیارێكى گرنگی ده‌كرد.
ئێمه پێشوازی له برِیاره 17 خاڵییه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین و به‌جێگه‌ى ده‌ست خۆشى ده‌زانین. وه هاوكارى جیدی ده‌بین له ته‌حقیقكردنى ناوه‌رِۆكى برِیاره‌كانى په‌رله‌مان ، له پاراستنى سه‌روماڵى هاوڵاتیان و مومته‌له‌كاتى گشتى.
ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ى سه‌روه‌رى یاسا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و مسۆگه‌ر كردنى مافى خۆپیشاندان و ده‌ربرِینى نارِه‌زایه‌تى كه به مافێكى سروشتى هاوڵاتیانى كوردستان ده‌زانین. له‌هه‌مانكاتدا ئیجرائات وه‌رگرتن به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ى پێشێلى یاسا ده‌كه‌ن له تێكدانى ئه‌و دۆخه‌ى بۆ موماره‌سه‌كردنى ئه‌و مافه‌ى هاوڵاتیان پێویسته، وه لێكۆڵینه‌وه‌ى قانونى ده‌كه‌ین له‌هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ى روویانداوه و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین.
ده‌مانه‌وى دووپاتی بكه‌ینه‌وه بو میلله‌ته‌كه‌مان كه هه‌ول ده‌ده‌ین له‌ئاستى خواست و داخوازیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستاندا بین له دابینكردنى پێداویستیه ژیاریه‌كانى هاوڵاتیان و رووبه‌رِوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و سه‌روه‌ركردنى یاسادا.
پابه‌ند ده‌بین به حێبه‌جێكردنى برِگه‌كانى برِیاره‌كه، وه‌ك كشانه‌وه‌ى هه‌موو هێزه جوڵه‌پێكراوه‌كان و ئازادكردنى هه‌ر ده‌ستگیركراوێك له ده‌ره‌وه‌ى برِیارى دادگا، ئه‌ركى پاراستنى باره‌گاو موڵك و ماڵى گشتى و هاوڵاتیان به‌ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى ده‌زانین و پابه‌ندین به ته‌حقیقكردنى.
له‌بوارى چاكسازیشدا له ساڵى رابردووه‌وه كۆمه‌ڵى هه‌نگاوى جدیمان ده‌ستپێكردووه بۆ كۆمه‌ڵى ئیسڵاحات، به‌ڵام خه‌ڵك چاوه‌روانی له‌وه زۆرتر و فراوانتر هه‌یه، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵه‌كانمان له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى چرِتر ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌ویش له‌رێگه‌ى كاراكردنى داواكارى گشتى و پشتیوانى له ده‌زگاى چاودێرى دارایى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم و بره‌ودان به شه‌فافیه‌تى زیاتر له‌بوارى دارایى و كاراكردنى رۆڵى په‌رله‌مان له چاودێریكردنى خه‌رجى گشتى و دام و ده‌زگاكانى حوكمرِانیمان. كارده‌كه‌ین بۆ دورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حیزب له جومگه‌كانى ئیدارى و كاروبارى حكومى و بازارِه‌كان و گه‌رِاندنه‌وه‌ى موڵكى حكومه‌ت له‌لاى حیزبه‌كان.
پێداچونه‌وه به ئه‌دائى فه‌رمانگه حكومیه‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه به پێكهاته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیشه‌وه و فراوانكردنى بنكه‌ى به‌شدارى هێزه سیاسیه‌كان له حوكمرِانى هه‌رێمى كوردستاندا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌مانه‌وآ به‌رِاوێژ له‌گه‌ل په‌رله‌مانى كوردستان و گشت هێزه سیاسیه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پرۆژه‌یه‌كى چاكسازى هه‌مه‌لایه‌ن ئاماده بكه‌ین بۆ گشت بواره‌كان به ورده‌كارى و سه‌قفى زه‌مه‌نیه‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پابه‌ندین به سازدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و به‌رِاوێژ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حزبه سیاسیه‌كان و ره‌خساندنى زه‌مینه‌ى هه‌ڵبژاردن و ده‌ساوده‌سكردنى ده‌سه‌ڵات له‌رێگه‌ى سندوقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه ، كه بێگومان ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ى ره‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى ئارام و سه‌قامگیردا ده‌بێت.
ده‌مانه‌وى ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌م ره‌وشه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ك مه‌ترسیداره به‌وه‌ى ره‌نگه به‌ئاقارێكى خراپ‌دا ببرێت و له‌هه‌مانكاتدا ده‌رفه‌تێكى گرنگه بیكه‌ین به هه‌لى چاكسازى و به‌هێزكردنى بنه‌ماكانى حوكمرِانى كوردى، كه ئه‌مه‌یان ئه‌ركى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتمانى سه‌رشانى هه‌موو لایه‌كمانه پشتیوان و هاوكاربین له پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان.
بێگومان ئه‌مانه‌ش پێویستى به ره‌خساندنى كه‌شێكى ئارام هه‌یه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌ك هاوكارو پشتیوانمان بن له جێبه‌جێكردنى ئه‌رك و كاره‌كانمان بۆ خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان.