سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان به‌نه‌دیكتی شازده‌یه‌مه‌وه پێشوازی لێكرا
له دیداره‌كه‌دا قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان وسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی ره‌وشی عێراق وهه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌مڕوه‌وه سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخ وژیان وگوزه‌رانی هاوڵاتیانی مه‌سیحی له عێراق و كوردستان به گشتی و به‌ڕێزیان هه‌ڵوێست وسیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌و مه‌سیحیانه خسته‌ڕوو كه تائێستا به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر وتۆقاندنه‌وه روویان له هه‌رێم كردووه وله لایه‌ن داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێكراوه و به‌پێی تواناش كۆمه‌ك و یارمه‌تی دراون.
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه جۆری مامه‌ڵه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌رهه‌ق به لێقه‌وماوه مه‌سیحییه‌كان، هه‌ڵقوڵاوی كه‌لتور وپرانسیپ وبیروباوه‌ڕی گه‌لی كوردستان خۆیانه، كه كه‌لتورێكی كراوه ولێبورده‌یه و له هه‌رێمی كوردستاندا فره‌ڕه‌نگیی وفره‌ئایینی وفره‌ئه‌تنیكی واقیعێكی خۆڕسكی راسته‌قینه‌یه و له‌دێر زه‌مانه‌وه بۆته به‌شێكی جیانه‌كراوه له ژیانی خه‌ڵكی كوردستان به جیاوازیی پێكهاته‌كانیانه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان ده‌ستخۆشی له‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد وسوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌یه‌شی كرد كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاواره مه‌سیحییانه‌دا په‌یڕه‌وی كرد ئه‌وانه‌ی له‌م دواییه‌دا له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان ماڵوحاڵی خۆیان له ناوچه جیاجیاكانی عێراق جێهێشتووه و روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، قه‌داسه‌تی پاپا به‌ڕێزه‌وه ستایشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و جه‌نابیانی به نموونه‌ی لێبورده‌یی وپێكه‌وه‌ژیان وه‌سف كرد.
شایانی باسه له دیداره‌كه‌دا دۆسیه‌یه‌كی ته‌واو سه‌باره‌ت به بارودۆخی مه‌سیحییه‌كان له عێراق وكوردستان وهه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان به‌نه‌دیكتی شازده‌یه‌م كرا.