له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له‌ \"رۆما\""ی پایته‌ختی وڵاتی ئیتاڵیا، سه‌رۆك بارزانی مه‌دالیای ئه‌تڵه‌نتیكی پێ به‌خشرا"

له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له‌ \
له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت له‌ \"رۆما\""ی پایته‌ختی وڵاتی ئیتاڵیادا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌سیناتۆره‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئیتاڵیا مه‌دالیای ئه‌تڵه‌نتیك به‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.

له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان، باڵیۆزی عێراقی فیدڕاڵ له‌ رۆما، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئیتاڵیا، ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرس و پله‌دارانی هێزی ناتۆ له‌لایه‌ن نوێنه‌ری \""سلڤینیۆ برلسكۆنی\"" سه‌رۆكی ئیتاڵیا میدالیای ئه‌تڵه‌نتیك به‌ \""مه‌سعود بارزانی\"" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌خشرا.
له‌چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌سیناتۆره‌كانی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی وته‌ی خۆیان له‌باره‌ی كورد و كوردستان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیشكیان خسته‌ سه‌ر رۆڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌ئاشتی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها تیشكیان خسته‌ سه‌ر رۆڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی له‌بونیادنانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی ره‌وشی ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان."
Top