سه‌رۆكى ئاژانسی پاراستنى ئاسایشی هه‌رێم گه‌یشته لوبنان و له‌گه‌ل به‌رپرسه باڵاكانى ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه
له دیدارێكدا كه له نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌رێوه‌چوو، مه‌سروور بارزانى و سه‌عد حه‌ریرى له ره‌وشى سیاسى هه‌نووكه‌ى عێراق و پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى فیدراڵى دوان و دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى نێو ئه‌و پرۆسه‌یه‌شیان تاوتوێكرد .
له لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ره‌وشى گشتى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنه هه‌مه‌لایه‌نانه‌ى كه له هه‌رێمه‌دا به‌دى هاتوون خرایه به‌رباس و له‌گه‌ڵیشیدا په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى لوبنان و چۆنیه‌تى كاركردن بۆ زیاتر پێشخستنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه باس و خواسیان لێكرا و گرێدانى په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌و له نێوان هه‌ردوولا به گرنگییه‌وه هه‌ڵسه‌نگێندرا .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه و هه‌ر له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاـى لوبنان، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌مین جومه‌ییل سه‌رۆكى حزبى كه‌تائیبى لوبنانى و سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى لوبنان كۆبۆوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى سیاسى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى فیدراڵى و ئه‌و كێشه و ئاسته‌نگانه‌ى كه له به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن شیی كرانه‌وه و پێویستى پێكهێنانى حكومه‌تێكى شه‌راكه‌تى نیشتیمانى كه هه‌موو پێكهاته‌كان له خۆبگرێت دووپات كرایه‌وه .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندیه مێژووییه‌كانى نێوان هه‌ردوو گه‌لى كوردستان و لوبنان به گشتى به په‌یوه‌ندی دۆستانه و برایانه‌ى گرنگ هه‌ڵسه‌نگێندران .
هه‌روه‌ها هه‌ر له به‌یروت و ناوچه‌ى موختاره ، مه‌سروور بارزانى له‌لایه‌ن وه‌لید جونبوڵات سه‌رۆكى حزبى ئیشتیراكى پێشكه‌وتنخوازى لوبنانییه‌وه پێشوازى لێكرا، له دیدارێكدا باس له ره‌وشى سیاسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه هه‌نووكه‌ییه‌كانى عێراق كرا و سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان و ره‌وشى سیاسى و ئیداریی و ئه‌منیی هه‌رێمه‌كه بیر و را ئالوگۆركرا .
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا دۆستایه‌تى له مێژینه‌ى نێوان هه‌ردوولا و كاركردن بۆ زیاتر پێشخستنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه گفتوگۆى له باره‌یه‌وه كرا.