په‌كه‌ ئاگربه‌ستى درێژكرده‌وه‌

په‌كه‌ ئاگربه‌ستى درێژكرده‌وه‌

گولاَن/ساڵح محمد
پارتى كرێكارانى كوردستان بۆ ماوه‌ى مانگێك ئه‌و ئاگربه‌سته‌ یه‌كلایه‌نه‌ى درێژكرده‌وه‌ كه‌ رِایگه‌یاندبو و داواى له‌ حكومه‌تى توركیا كرد كه‌ ئاگربه‌ست رِابگه‌ێنێت.

(موراد قه‌ره‌یلان) به‌رپرسی پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا له‌ بنارى قه‌ندیل رِایگه‌یاند:
له‌ماوه‌ى رِابردو ئاگربه‌ستى یه‌ك لایه‌نه‌مان رِاگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به‌ ئاشتى كه‌ ماوه‌ى سه‌ده‌یه‌كه‌.
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئاگربه‌سته‌كه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌سه‌ر داواى (عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان)بو كه‌ داواى كرد ئاگربه‌ست درێژ بكه‌ینه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به‌ رِێگه‌یه‌كى ئاشتى.
له‌كۆتاییدا به‌رپرسی یه‌كه‌مى پارتى كرێكارانى كوردستان داواى له‌سه‌رجه‌م لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانى كورد كرد له‌ جیهان كه‌ پاڵپشتى له‌ ئاگربه‌ستى په‌كه‌كه‌ بكه‌ن و هه‌وڵى جدى بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد له‌ناوچه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتى و دیموكراسی .
Top