شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر _ سامان
له رێگای فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر وه‌زیری ته‌ندروستی ولاَتی ئوردن نایف فایز به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی 10كه‌سیی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
خاڵس قادر به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" شانده له 10كه‌س پێكهاتووه‌و ماوه‌ی پێنج رۆژ له كوردستان ده‌مینێنه‌وه و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی ده‌كه‌ن\"".
روونی كرده‌وه\"" له میانی سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان شانده‌كه چه‌ند پرۆتۆكۆڵێك له گه‌ل وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگ به ئاراسته‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردن له بواری ته‌ندروستی ده‌هاوێَژن\"".
وتیشی\"" شانده‌كه كۆمه‌ڵێك دیدار‌و كۆبونه‌وه له گه‌ل سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن\"".
"