ئۆجه‌لان ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ بینینى رِۆڵی ناوبژیوانى له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا

ئۆجه‌لان ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ بینینى رِۆڵی ناوبژیوانى له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ بینینى رِۆڵی ناوبژیوان له‌ نێوان حكومه‌تى توركیا و پارتى كرێكارانى كوردستان.

له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌یدا \"عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان\"" سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان رِه‌تى كرده‌وه‌ دانیشتنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومى توركیا ئه‌نجام دابێت و ئاشكرایی كرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى چاوى پێكه‌وتوه‌ كه‌سانى رِێكخراوى مه‌ده‌نى بون و په‌یوه‌ندیان به‌ حكومه‌تى توركیاوه‌ نه‌بوه‌، و ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ش بۆ رِای گشتى ئاشكرا ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان ئاماده‌یی خۆى نیشانداوه‌ بۆ بینینی رِۆڵی ناوبژیوانى له‌ نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا و كۆتایی هێنان به‌و شه‌رِ و ئاڵۆزیه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ \""ئه‌حمه‌د تورك\"" سه‌رۆكى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراتى كه‌ پارتێكى كوردیه‌ له‌ توركیا له‌میانه‌ى رِێورِه‌سمێكدا به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ئاماده‌بوان داواى له‌ حكومه‌تى توركیا كرد بۆ كۆتایی هێنانى شه‌رِ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد دانوستان له‌گه‌ڵ عه‌بدولا ئۆجه‌لان ئه‌نجام بدات، و گوتى:
پێویسته‌ \""رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان\"" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا دانوستان له‌گه‌ڵ عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان ئه‌نجام بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا.
"
Top