له‌ هه‌ولێر پشتگیری له‌ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد ده‌كه‌ن كه له‌ توركیا ده‌كرێت

له‌ هه‌ولێر پشتگیری له‌ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد ده‌كه‌ن كه له‌ توركیا ده‌كرێت
هه‌ولێر - سامان

به‌بۆنه‌ی رِۆژی ئاشتی جیهانی، دامه‌زراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پاڵپشتی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد له‌ توركیا ده‌ربرِی.

له‌شاری هه‌ولێر به‌ سه‌رپه‌رشتی په‌یمانگای كوردستان بۆ پرسه‌ سیاسیه‌كان و به‌ هاوكاری په‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و كه‌سایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رۆژی رۆژی ئاشتی جیهانی، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی له‌ده‌وڵه‌تی توركیا بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆزی كورد له‌ توركیا، چه‌ند پێشنیازێك خرایه‌روو.
هێمن میرانی به‌رپرسی په‌یمانگای كوردستان بۆ پرسه‌ سیاسیه‌كان رِاگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوو له‌ واژۆكردنی یاداشت نامه‌یه‌ك بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ولاَتی توركیا و عێراق و كونسڵخانه‌كانی جیهان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ چه‌ند خاڵێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد له‌توركیا و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری ئاشتی له‌ خۆ ده‌گرێت.

روونیشیكرده‌وه‌\"" به‌شداربووان له‌سه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ی یاداشت نامه‌یه‌ك رێكه‌وتن كه‌ له‌ناوه‌رِۆكی یاداشت نامه‌كه‌دا هاتووه‌\"" كه‌ ئێمه‌ پاڵ پشتی له‌ ئاگربه‌ستی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین كه‌ رِۆژی 13 ئاب تاوه‌كو 20 ئه‌یلول رِایگه‌یاندووه‌ به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه‌ سازی و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد له‌ توركیا و داوا ده‌كه‌ین كه‌ ئاگر به‌سته‌كه‌ بۆ كاتێكی تر درێژ بكرێته‌وه‌، وه‌ پاڵ پشتی له‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی كورد له‌م ولاَته‌ ده‌ینێت، داوا ده‌كه‌ین ئه‌م ئاگر به‌سته‌ په‌كه‌كه‌ به‌هه‌ل بزانێت بۆ به‌ره‌و پێش بردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا، داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆنگره‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ین كه‌ رِۆڵی خۆیان ببینن له‌سه‌ر خستنی پرِۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" داوا له‌دامه‌زراوه‌ ناحكومیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ بواری ئاشتی جیهانی و پێكه‌وه‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌كان پاڵ پشتی له‌هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری دۆزی كورد له‌ توركیا بكه‌ن، داوا له‌ دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تیه‌ ئاشتی خواز و لیبراڵ و دیموكراسی خوازه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین كه‌ له‌پێناو رِێگری كردن له‌ رِشتنی خوێنی زیاتر هاولاَتیانی توركیا به‌ كورد و توركه‌وه‌ به‌ده‌نگ بێن و رِۆڵی خۆیان له‌سه‌ر خستنی پرِۆسه‌ی ئاشتی بگێرِن\""."
Top