سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌ڕێزان د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و فه‌لاح مسته‌فا سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك بارزانی وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین به‌م سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی بۆ حكومه‌ت و سوپا و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا دووپاتكردوه‌وه له رزگاركردنی وڵات و یارمه‌تیدانی له پڕۆسه‌ی بونیادنانه‌وه و هیوای خواست كه په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی له قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عيراق گه‌شه‌ی پێ بدرێ به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆنسوڵی گشتی به‌رزبكاته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عيراق و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌میان.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆك بارزانی و جۆزێف بایدن ئاڵوگۆڕیی بۆچوونه‌كانیان كرد و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌ڕاكه‌تی نیشتمانی كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه هیچ لایه‌نێك و پێكهاته‌یه‌ك فه‌رامۆش نه‌كرێ.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی سه‌رۆك ئۆباما به سه‌رۆك بارزانی و ستایشكردنی رۆڵی به‌رچاو و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌كه‌ی له عيراقی نوێ‌دا، هاوكات پابه‌ندبوونی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای به بایه‌خدانی به هه‌رێمی كوردستان و پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه درێژخایه‌نه‌كانی نێوان هه‌ردوولای دووپاتكرده‌وه.
شایانی باسه سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جۆزێف بایدن گه‌یشته پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لایه‌ن كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و فه‌لاح مسته‌فا سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.