پارتی ئاشتی و دیموكراتی به فه‌رمی برِیاریدا به‌شداری راپرسی هه‌مواركردنی ده‌ستووری توركیا نه‌كات
دوێنی سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی كوردی له توركیا سه‌لاحه‌دین ده‌مرتاش به‌شداری نه‌كردنی پارته‌كه‌ی له راپرسییه گشتییه‌كه‌ی تایبه‌ت به هه‌موار كردنی ده‌ستووری توركیا له 12 ی ئه‌م مانگه راگه‌یاند.
ده‌مرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ر پارتێك خاوه‌نی بۆچوون و هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆیه‌تی بۆ چوونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، بۆیه ئه‌وان وه‌كو پارتی ئاشتی و دیموكراتی برِیاریاندا به‌شداری له ده‌نگدانه‌كه نه‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ئیراده‌یه‌كی ئازادانه‌ی ئه‌و پارته‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی گوتی: سێ جۆر ده‌نگدان هه‌یه له سه‌ر ئه‌نجامدانی راپرسی سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنی ده‌ستووری ولاَت، بۆیه پارتی ئاشتی و دیموكراتی جۆری سێیه‌می ده‌نگدانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد كه بریتییه له به‌شداری نه‌كردنی راپرسییه‌كه به‌نه‌چوونی ئه‌ندامانی ئه‌و پارته بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان كه ئه‌مه‌ش برٍیاری كۆتاییه ئه‌و پارته داویه‌تی.
له كۆتاییدا ناوبراو روونی كرده‌وه ده‌نگدان به به‌ڵێ بێت یا به نه‌خێر مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئیدی جیهان كۆتایی هات، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه دوای راپرسییه‌كه جارێكی دیكه توركیا رووبه‌رِووی كێشه‌سه‌ره‌كیه‌كان له ناویشیاندا پرسیی كورد‌و پرسی ئاشتی ده‌بێته‌وه.
-pukmedia