سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌رده‌ن ده‌كات
له دیدارێكدا كه سینان چه‌له‌بی وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان و هێرش موحه‌ره‌م سه‌رۆكی ده‌زگای وه‌به‌رهێنان و فه‌لاح مسته‌فا سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتی ئه‌رده‌ن و هه‌رێمی كوردستان و سوودوه‌رگرتن له شاره‌زایی شانشینی ئه‌رده‌ن له بواره جیاجیاكاندا، به تایبه‌تی بواری ته‌ندروستی و فێركردن كرده‌وه و ئاماده‌یی هه‌رێمیشی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌كی پێویست.
له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌رده‌ن وێرای گه‌یاندنی سڵاوی خاوه‌نشكۆ عه‌بدوڵلای دووه‌م پادشای شانشینی ئه‌رده‌ن و پیرۆزكردنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له سه‌رۆك بارزانی، رایگه‌یاند كه ئه‌م سه‌ردانه‌یان دوابه‌دوای سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دێت بۆ عه‌ممانی پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رده‌ن كه له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ عه‌بدوڵلای دووه‌م شای ئه‌رده‌ن و به‌رپرسانی باڵای سیاسی و بازرگانی و ئابووری ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و شانشینی ئه‌رده‌ن و كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌كان و له‌م رووه‌وه وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئه‌رده‌ن ئاماژه‌ی به بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان كرد وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عیراق و ستایشی ره‌وشه سه‌قامگیرییه‌كه‌ی كرد و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه سروشته جوانه‌كه‌ی كوردستان و هه‌روا ره‌وشه سه‌قامگیرییه‌كه‌ی هانده‌ری گرنگن بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه ئه‌و سه‌ردانه‌ی زۆر به بایه‌خه‌وه له لایه‌ن شانشینی ئه‌رده‌نه‌وه سه‌یر ده‌كرێت.
سه‌رۆك بارزانی سوپاسی خاوه‌نشكۆ عه‌بدوڵلای دووه‌م شای ئه‌رده‌نی كرد بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه و رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌رده‌ن و كورد په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه، بۆیه ئه‌م وڵاته پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه له لای گه‌لی كوردستان و له سه‌ردانه‌كه‌شم بۆ عه‌ممان هه‌ستم به‌وه‌كرد كه گه‌لی ئه‌رده‌ن به هه‌مان شێوه خۆشه‌ویستیه‌كی زۆریان بۆ گه‌لی كورد هه‌یه، به تایبه‌تی شا عه‌بدوڵلا.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی رێنوێنی دایه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه شانده‌كه پێشنیاری جێبه‌جێكردنیان كردبوو.