یاوه‌ر: هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه جێناكۆكه‌كان ناكشێنه‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایی كرد كه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێش ساڵى 2011 له ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌مێننه‌وه و ئه‌و ناوچانه جێناهێڵن.
\"جه‌بار یاوه‌ر\"" ئه‌میندارى گشتى و وته‌بێژى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رِایگه‌یاند:
لیواى سێی هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌له ناوچه‌كانى كه‌ركوك و دیاله و موسڵ و تكریت جێگیرن له‌كاتى ئێستادا ناكشێننه‌وه و له‌و ناوچانه‌دا ده‌مێننه‌وه و پێش ساڵى 2011 له‌وناوچانه ناكشێننه‌وه به‌هۆى بونى كێشه له‌سه‌ر ئه‌وناوچانه و یه‌كلایی نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه.
گوتیشى: كۆتایی هاتنى كرده‌ى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له عێراق كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر بارى عێراق چونكه دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌شێوه‌یه‌كى دیبلۆماسی بونیان ده‌بێت له عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه‌ى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناوچه جێناكۆكه‌كان كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه ناكۆكیان له‌سه‌ره ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراقه.
"