سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی عێراقییه و شاندی یاوه‌ری کرد
له‌م دیداره‌دا، هه‌دوو لایه‌ن باسیان له پێشهاته هه‌نووکه‌ییه‌کانی سیاسیی عێڕاقیان کرد و سه‌باره‌ت به پرسه گرینگه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه له‌ناو لیسته‌کان له ئارادایه، کرد.
هه‌روه‌ها له‌م دانیشتنه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌ش، بێ په‌راوێز خستنی هیچ لایه‌نێک، کراوه.
له‌م دیداره‌دا هه‌روه‌ها باس له له‌مپه‌ر و گرفته‌کانی به‌رده‌م پێکهێنانی حکومه‌ت کرا و سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریی ئه‌م گرفتانه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ کران.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌له کردن له پێکهێنانی حکومه‌ت کرده‌وه، بۆ ده‌رباز بوونی وڵات له‌و گرفته سیاسییه‌ی تێیکه‌وتووه و داوایان کرد هه‌موو لایه‌نه‌کان به هاوبه‌شی بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌م گرفته هه‌وڵ بده‌ن.
"