تا ئێستا روون نییه ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی به‌شداریی له كۆبونه‌وه‌ی چاوه‌رِوانی لایه‌نه‌كانی عێراق له‌سوریا ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
دارا محه‌مه‌د ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند تا ئێستا دیار نییه ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان به‌شداری له كۆبنه‌وه‌ی داهاتووی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق له ولاَتی سوریا ده‌كات یاخود نا.
دارا محه‌مه‌د به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا روون نییه له‌وه‌ی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان به‌شداری له كۆبونه‌وه چاوه‌رِوان كراوه‌كه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق له ولاَتی سوریا ده‌كات یاخود نا\"".
روونی كرده‌وه\"" تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوت نامه‌ی ئاراسته‌ی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه بكه‌ین\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌ر كاتێك داواكاریه‌كی وا به ده‌ستمان گه‌یشت دیراسه‌ی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئامانج له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه له ولاَتێكی دراوسێ چییه و بۆ چ مه‌به‌ستێكه، دوای دیراسه‌كردنی ئه‌وكات روون ده‌بێته‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ین یاخود نا\"".
وتیشی\"" ئێمه پێمانوایه قه‌یرانی ئێستای عێراق كه تێكه‌وتووه كێشه‌یه‌كی نێوخۆییه و پێویستی به‌وه هه‌یه له نێو خۆی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆیه چاوه‌رِوانی ئه‌نجامی گرنگ له كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره ناكرێت\"".
"