پێشبینی ده‌كرێت تا دوای جه‌ژن وه‌لاَمی داواكاری و پێشنیازه‌كانی كورد نه‌درێته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند تا ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه رێكه نه‌كه‌وتوون و ره‌نگه دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان وتوێژی نێوان ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌ست پێ بكاته‌وه.
دیندار نه‌جمان به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ لایه‌نێك وه‌لاَمی داواكاریی و پێشنیازه‌كانی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت تا دوای جه‌ژنی ره‌مه‌وزان وه‌لاَممان نه‌درێته‌وه\"".
روونی كرده‌وه\"" پێشبینی كرد چاوه‌رِوان ده‌كرێت له دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه دانووستاندنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان له سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه ده‌ست پێ بكاته‌وه\"".
وتیشی\"" باشترین چاره‌سه‌ر بۆ رزگاربوون له قه‌یرانی سیاسیی ئێستای عێراق هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی داهاتووش لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ\""."