ئهمرِۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ل سه‌رۆكی حكومه‌ت و سێ وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند برِیاروایه ئهمرِۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ر پرسی نه‌وت و داهاتی نه‌وت له‌گه‌ل سهرۆكای حكومه‌تی هه‌رێم و سێ وه‌زیر كۆببێته‌وه.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆكی فراكسۆن یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" ئهمرۆِ چوار شه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی فراكسۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له گه‌ل به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ریه‌ك له بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان كۆده‌بێته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" كۆبونه‌وه‌كه درێژه‌پێده‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه له گه‌ل لایه‌نی په‌یوه‌ندار له سه‌ر پرسی نه‌وت و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و داهاتی نه‌وتی كوردستان\"".
وتیشی\"" له كۆبونه‌وه‌ی پێشووترمان له گه‌ل وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، ناوبراو وهلاَمی كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئێمه‌ی دابۆوه‌و چه‌ند پرسیارێكیش ماوه پێویستیمان به روونكردنه‌وه‌ی پێویست هه‌یه، بۆیه ئه‌و پرسیارانه‌ی ماوه ئاراسته‌یان ده‌كه‌ین\""."