سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێمس جێفری باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له عیڕاق كرد
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی باڵیۆزی نوێ, هیواشی خواست له ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت و ڕۆڵی له به هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت و ئاماده‌یی خۆشی بۆ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانی باڵیۆزی نوێ ده‌ربڕی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، بارزانی ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكا له ئازادكردنی عێراق له دیكتاتۆرییه‌ت كرد و ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولادا بێت, كرده‌وه .
له لایه‌ن خۆیه‌وه، باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق, سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و خۆشحاڵی خۆشی به نوێنه‌رایه‌تی كردنی ووڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌ربڕی و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه هه‌موو تواناكانی خۆی له پێناوپهرهپێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكا ده‌خاته‌گه‌ڕ .
پاشان هه‌ردوولا گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و باردۆخی عێراق به گشتی له ئێستا و پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد و ته‌ئكیدییان له‌سه‌ر به‌شداری تێكڕایی ئیئتیلافه سه‌ركه‌تووه‌كان له‌حكومه‌تی تازه‌دا كرده‌وه .
هه‌ر له‌و ڕووه‌وه‌شه‌وه باڵیۆزی نوێ , تێڕوانینی ئه‌مه‌ریكای سه‌باره‌ت به عێراق خسته‌ڕوو كه ووڵاته‌كه‌ی ده‌خوازێت ئاسایش و ئارامی به‌رقه‌رار بێت و ته‌ئكیدیشی له پشتیوانیكردنی ئه‌مه‌ریكا له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی له عێراق كه خودی عێراقییه‌كان بتوانن كار بۆ تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه بكه‌ن, كرده‌وه .