فازڵ عومه‌ر: له كۆی 1134رێكخراوی نا حكومیی ته‌نیا 204رێكخراو منحه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن
هه‌ولێر _ سامان
فازڵ عومه‌ر راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و پرسه‌كانی گه‌نج رایگه‌یاند له ئێستا 1134رێكخراوی ناحكومیی له كوردستان هه‌یه و له‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نیا 204رێكخراو منحه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.
فازڵ عومه‌ر به سایتی (گولاَن میدیا)ی رایگه‌یاند\" رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى جومگه‌یه‌كى هه‌ستیارى كۆمه‌ڵگان و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌رى، ده‌بێت له‌برِى چاككردنى كه‌موكورِیه‌كانیاندابین، كارى رێكخراوه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌زمونێكى مته‌وازعى هه‌یه، گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوون له‌م بواره‌دا به‌دى ده‌كرێت به‌لاَم گه‌شه‌كردنه‌كه له‌هه‌ندێك شوێندا بێبه‌رنامه‌یه‌و پێویستى به‌وه هه‌یه بخرێته سه‌ر رێره‌وی ئاسایی خۆی\"".
روونیشیكرده‌وه\"" نییه‌تى حكومه‌ت له دانانى یاسایه‌كى نوێ و شارستانی و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمى گونجاو بۆ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان، ده‌بێت ببێته مایه و جێگه‌ى ده‌ستخۆشى لێ‌كردن له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به‌دیهێنانى جۆرێك له‌عه‌داڵه‌ت له‌نێوان رێكخراوه‌كاندا\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\""له سه‌ر ئاستى هه‌ر سىَ پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى (1134)رێكخراوى NGO، بنكه و ناوه‌ند و سه‌نته‌رى رۆشنبیرى هه‌یه. به‌لاَم ئه‌وه‌ى كه مینحه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت ته‌نها 204 رێكخراو مینحه له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ى كه ئێستا له‌به‌رنامه‌دایه هه‌وڵێكه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و نایه‌كسانیه.
"