سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات
له دیدارێكدا ، هه‌ر دوولا بیروبۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد سه‌باره‌ت به دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئه‌و وتووێژانه‌ی كه ئه‌نجامده‌درێن له نێوان كوتله سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردندا و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه هاتونه‌ته رێی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له وڵات‌دا و له‌م رووه‌وه هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه عیراق پێویستی به به‌رجه‌سته‌كردنی ته‌وافوقی نیشتمانی و به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م كوتله سه‌ركه‌وتوو چالاكه‌كان هه‌یه له حكومه‌تی نوێ‌دا ، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كرا كه پێویسته بارودۆخه‌كه بگوێزرێته‌وه بۆ قۆناغی گفتوگۆی جددی له لایه‌ن هێز و قهوارهسیاسییهكانهوه و هه‌ر هه‌موویان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكه‌ن و راشكاوانه بیروبۆچوونی خۆیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بخه‌نه‌ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی پێشبینی و هه‌ڵوێستی خۆی بۆ نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان روونكرده‌وه به مه‌به‌ستی ده‌رچوون له‌و بارودۆخه كه ببێته یارمه‌تیده‌ر بۆ پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له وڵات‌دا و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه كورد هه‌روه‌ك قۆناغی پێشوو كار بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاجیاكان و چه‌سپاندنی ته‌بایی نیشتمانی ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رێزیان دووباره ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ بانگهێشت كردنی هه‌موو لایه‌نه براوه‌كان به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستیان و ده‌رچوون له‌و ته‌نگژه‌یه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ، ئاد مێلكه‌رت روونیكرده‌وه كه نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان هیواداره هه‌نگاوی به‌رچاو ببینێت له رێره‌وی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا و ته‌ئكیدیشی له‌سه‌ر رۆڵی كاریگه‌ر و دیار و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرده‌وه كه ده‌توانێ به هۆیانه‌وه بانگهێشتی سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كانی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات به مه‌به‌ستی ره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه به به‌شداری گشت هێز ولایه‌نه براوه‌كان به بێ فه‌رامۆشكردنی هیچ پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی .