بەرەوە بە ئۆن لاین کردنی کارەکان و ئاڵنگاریەکان

بەرەوە بە ئۆن لاین کردنی کارەکان و ئاڵنگاریەکان

لە جیهانی پێشکەوتوو وڵاتانی پیشەسازی و بەرهەمهێن و زوو ئاشنابوو بە جیهانی ئۆن لاین و تەکنەلۆجیا دەمێکە بەشی زۆری کارەکانیان لەجیهانی ئۆن لاین هاوتەریبی جیهانە فیزیکیەکە دەڕوات،هەر لەناوەندەکانی خوێندن و زانست و سیاسەت و بەڕێوەبردن و بازرگانی و میدیایی ...هتد لەگەڵیشدا ئامادەسازیان چ لەبوارە مرۆیەکەی،زانستەکەی،تەکنیکی و فەرهەنگیەکەی بۆ کردوە ،بۆیە لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناو لە حاڵەتەکانی تری قەیرانی وڵاتیشدا پێشتر کەبەسەریان هاتوە ،بەخێرای کارەکانیان داخڵ دەکەن بە جیهانی ئۆن لاین و داتا و زانیاری و تەکنیک وپرۆگرامەکانیان نەک بڵین بەشێوەی لە %١٠٠ بەڵکو تاڕادەیەک کە ئیشیان بڕوات ئامادەن.لەهەرێمی کوردستاندا دیاری کراوتر قسەبکەین ،ڕەنگە تاکو ئێستاش جگە بۆ پەیوەندیە کەسیەکان بەکارهینانی ئۆن لاین لەبواریکی هێندە تەسکدا بێت بەتایبەتی لەسیستمی بەڕێوەبردن کە نەتوانێت قەرەبویەکی کەمی نەمانی جیهانی فیزیکیمان بۆ بکاتەوە،ئەڵبەتە ئاڵنگاریەکان زۆرن بەڵام من لێرەدا بەکورتی باسیان دەکەم لەوانە:
١-تاکو ئێستا خزمەت گوزاری ئینتەرنێت و بوونی سێرڤەرە پێویستەکان چ بۆ ئاستی کەسی چ بۆ ئاستی دام ودەزگاو یەکە ئیداریەکان لە ئاستێکدا نیە کە بەخێرایی کاروبارەکان ڕاپەڕێنرێت
٢-کەمترین پرۆگرام و ئەپلیکەیشنەکان کە لە جیهانی ئۆن لاین دا هەن بۆ گفتوگۆ و بە ئۆن لاین کردنی کارەکان لەهەرێمی کوردستان بەکاردێن
٣-نەبوونی ئەزموون و کادیری بەتوانا کە ئیدارەی ئەو سیستمانە بکات بۆ یەکە بەڕێوەبەرەکان و فەرمانگەکان
٤-کاتێکی زۆری دەوێت تاکو هەر دامەزراوەیەک هەموو بەش و کارمەندەکانیان بە سیستمێکی ئۆن لاینی ببەستیت بەیەکەوەو لەهەمان کاتدا کۆی سیستمەکانی وڵات ببەستیت بەیەکەوە
٥-نەبوونی شارەزایەکی تەواو بەگشتی و شارەزایی زۆرکەمی بەکارهێنانی ئۆن لاین بەتایبەتی لای زۆرینەی فەرمانبەرو کارمەندان،کەئەمەش وادەکات کاتێکی زۆری بوێت تا ئەوانە فێردەکرێن و ماوەیەکی زۆر ئیشەکان زۆر هێواش دەرۆن لە بە ئۆن لاین کردنی کارەکان ،وەک دەزانین تەمەنێک هەیە لەناو کارمەندان و فەرمانبەران لەسەرووی پەنجاکانەوە بەتایبەتی تا ئێستا ئیمەیڵ و خزمەتگوزاریە سادەکانی ئۆن لاین بەکارناهێنێت.
٦-خول ڕاهێنانی پێویستی دەوێت بە فیزیکی تاکو ئەوکەسانە رابهینرێت کە لەجیهانی ئۆن لاین شارەزا نین، کەئەش لەم ساتەوەختەو سەردەمی کەرەنتینە ئاسان نیە
٧-وەک دەزانین زۆربەی کارە ئۆن لاینەکان پێویستی بەبوونی سیستمی بانقی ئۆن لاین هەیە کە ژمارەیەکی زۆر زۆر کەم لە هاوڵاتیان و کارمەندان ژمارە بانقیان هەیە.
٨-لەگەڵ ئەوەشدا چونە ناو جیهانی ئۆن لاین هۆشیاری یاسایی و ئیتیکی خۆی هەیەوە زانیاریەکان بەئاسانی دەدزرێن و دزەیان پێدەکرێت،پێویستی بە سیستمێکی تۆکمەی تەکنیکی بەیاسا ڕێکخراوی دەوێت ،کە ئێستە لەجیهاندا 'دزی ئۆن لاین' Online cheating یەکێکە لە مەترسیە گەورەکان لەسەر داتاو زانیاری و بگرە دزی لە بانقەکانیش کە چارەسەر نەکراوە
٩-بوونی ئامێری پێویست کە ڕەنگە ئەوەش ئاڵنگاریەک بێت کە ئەو کۆمپیتەرو ئامێرانەی کە بۆ کارێکی سادە بکارهاتوون تا ئێستا لە دامەزراوەکان کواڵیتی و تواناکانیان بە کەڵکی ئەو سیستامە نەیەت ت لەمەودوا پێویستمانە لە کاتێکدا کە ئێمە لەبارودۆخێکی ئابوری باشدا نین حکومەت بتوانێت بودجەیەکی بۆ تەرخان کات بۆ دابین کردنی ئەو پێداویستیانە
١٠- داتا، ڕەنگە یەکێکی تر بێت لەو ئاڵنگرایانە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە کە کەمترین داتا و زانیاریەکان داخڵی ئۆن لاین کراون لەمەو پێش، تا ئێستاس زانیاریەکان لە فەرمانگەکان بە شێوەی هارد کۆپین ،ئەمانە کاتیان دەوێت تا داخڵ دەکرێن و لەبەردەست دەبن بۆ خێرا بەڕێوەبردنی کارەکان
لەگەڵ ئەمانەشدا دەوترێت بڵین یەکێک لەسودەکانی پەتای کۆرۆنا چونە ناو ژیانی ئۆن لاین و بە ئۆن لاین کردنی کارەکانە ئەگەر لە خاڵی سەراتیشەوە دەست پێ بکەین و درەنگیش بگەینە ئاستەکانی وڵاتانی پێش کەوتوو لەم بوارەدا ،هەر هەنگاوێکی گرنگەو دەبێتە بنەماو سیمایەکی تری پێش کەوتن بۆ هەرێمی کوردستان و گرنگە دەست پی بکەین سەرباری هەموو ئاڵنگاریەکان.
Top