كوردستان لە كۆبوونەوەی جیهانیی كۆمیۆنیتی سانت ئیجیدیۆ لە ئەڵمانیا

كوردستان لە كۆبوونەوەی جیهانیی كۆمیۆنیتی سانت ئیجیدیۆ لە ئەڵمانیا
كۆبوونەوەی فراوانی كۆمیونیتی سانت ئیدیجیۆ كە ساڵانە بەردەوامە لەسەر داوای پاپا یۆحەننا پۆڵسی دووەم كاتێك لە شاری ئەسیزی لەساڵی 1986 داوای كرد كە كۆبوونەوەیەكی ساڵانەی خاوەن ئایین و ئایینزاكان بەڕێوەبچێت، ئەمساڵیش 2017 لە هەردوو شاری (مونستەرو ئۆسنابروك)ی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
رۆژی یەكەم : 9/9/2017
كردنەوە بە نوێژو دوعای ئاشتیی لەلایەن:
كڵاوس ریدەر لە زانكۆی ورزبێرگ و، كۆمیونیتی سانت ئیدجیۆ / ئەڵمانیا
فلیكس كین: سەپەرشتیاری كڵیسا لە مونستەر / ئەڵمانیا
رۆژی دووەم: 10/9/2017
بەئامادەبوونی ئەنگیلا مێركڵ و زیاتر لە 350 نوێنەری ئایین و ئایینزاكان لەسەرتاسەری جیهانەوەو، زیاتر لە 5000 كەسایەتيی بەشداربووی جۆراوجۆری ناوخۆو دەرەوەی ئەڵمانیاوە، ئەم كەسانە وتاریان هەبوو:
فیلیكس جین: لەكڵێسای سەلاكی مونستەر
ماركۆس لاوی: سەرۆكی شارەوانی مونستەر.
نوێنەری پاپا فرانسیس پەیامی پاپای خوێندەوە.
ئەندریا ریكاردی: مێژوونووس و دامەزرێنەری كۆمبونیتی سانت ئیدیجیۆ
ئەنگیلا مێركل: راوێژكاری ئەڵمانیا
محەمەدۆ ئیسۆفۆ: سەرۆك كۆماری نەیجەر
ئەنتۆنیۆ تاجانی: سەرۆكی یەكیتی پەرلەمانی ئەوروپا
محەمەد ئەحمەد تەیب: ئیمامی گەورەی ئەزهەر
جێفری ساش: بەڕێوەبەری پەیمانگای زەوی زانكۆی كۆڵۆمبیا – ئەمریكا
ئەلبا رۆیز دی ئەندرێس: لەدامەزرێنەرانی سات ئیدیجیۆ – ئیسپانیا
جۆن ئیكس: پاتریاركی كڵێساكانی ئەرسۆدۆكسی رۆژهەڵات - یۆنان
ئەڤیجای ئەپیل: سەرپەرشتیاری كڵێسای فرانكفۆرت
كۆشۆ نیوانۆ: سەرۆكی پەرستگاكانی بوزی - ژاپۆن
رۆژی سێیەم : 11/9/2017 : بەڕێوەچوونی 24 پانێڵ
بەشداربووان لەهەرێمی كوردستانەوە: د.پشتیوان سادق / عەبدولڕەحمان سدیق / خالید ئەلبێرت / قەشە رەیان
ئێمە لەپانێڵەكانی 7 و 12 و 14 و 19 بەشداربووین بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
پانێڵی 7
ناونیشانی پانێڵ: پارێزگاریكردن لە منداڵان
د.پشتیوان سادق / وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
ئەدێرنا گولوتا: لە كۆمیونیتی سانت ئیدیجیۆ
جۆرجیۆ روسا چاڤێز : لەكڵێسای كاسۆلێكی سلڤادۆر
ئەڤراهام گیسەر: سەرۆكی دامەزراوەی ئەفرا لە ئیسرائیل
سەیهود ساهودی: سەرۆكی (نەهزەت ئەلعولەما) لە ئەندۆنیسیا
پانێڵی 12
ناونیشانی پانێڵ: دروستكردنی ئاشتی
محەمەد ئەل سولەیمانی: بیرمەندی ئاینیی لە میسر
ماورۆ گارەفولا: بیرمەند لە كۆمیونیتی سانت ئیدیجیۆ
عەبدولڕەحمان سدیق: بیرمەندی ئایینیی لەكوردستانی عێراق
جین پێرس: مەتران لەكڵێسای كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی
موراد ئیبراهیم: سەرۆكی بەرەی مۆرۆ لە فلیپین
دیادۆنی نزاپالینگا: سەرۆكی كڵێسای ئەفریقیای ناوەڕاست
خاتوو شارۆن رۆسن : سەرۆكی دامەزراوەی كۆمۆن گراوند لە ئیسرائیل
پانێڵی 14
ناونیشانی پانێڵ: پێكەوەژیان
بیانتۆ: لە زانكۆی (المحمدیە)ی ئەندۆنیسیا
فیسەڵ بن مەعمەر: ئەمینداری سەنتەری مەلیك عەبدوڵا بۆ دیالۆگی نێوان ئایینەكان و كەلتوورەكان لە سعودیە
پۆلی كارپۆس: لەكڵێسای ئەرسۆدۆكسی سووریا
جیۆجینۆس لە كڵێسای ئەرسۆدۆكسی میسر
میشێل سانتێر لە كڵێسای كاسۆلیكی فەرەنسا
بین شین: لە كڵێسای كاسۆلیكی چین
رۆژی چوارەم : 12/9/2017
پانێڵی ژمارە 19
ناونیشانی پانێڵ: دووبارە بنیادنانەوەی عێراق
خالید ئەلبێرت: بەڕێوەبەری كاروباری مەسیحییەكان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان
دكتۆر عبداوهاب السامرائی: لە وەقفی سوننی عێراق
جواد الخوئی: لە دامەزراوەی ئەلخوئی
دواتر لە كۆڕبەندی لاوانداو بە دروشمی: ئاشتی بەڕێوەیە، رێگاكانی ئاشتیی لە بری توندوتیژی، ئەم بەڕێزانە وتەیان هەبوو:
جۆسێ ئەلیخاندرۆ: لە كڵێسای كاسۆلیكی مەكسیك
خاتوو ئەنجلیكا واگنەر: لە كۆمیونیتی سانت ئیدیجیۆ
پاشان لە مەراسیمی كۆتاییدا دوعاو نزا بۆ ئاشتیی كراو، چوار وتار پێشكەش كران و، بەشداریمان كرد لەداگیرسانی مۆمەكانی ئاشتیدا وەك نوێنەری كوردستان، ناوو واژۆی خۆشمان لە تۆماری كۆتایی مەراسیمەكەدا نووسی. لەدوا بڕگەشدا شاری بۆڵۆنیای ئیتاڵیا بۆ كۆبوونەوەی ساڵی داهاتوو دیاری كرا.
ئەنجامەكان:
چونكە تەوەری ئەم كۆبوونەوە فراوانە ساڵانەیەی كۆمیونیتی سانت ئیدیجیۆی كاسۆلیكی بریتییە لە ئاشتی لە سەرتاسەری جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا باسی كوردو كوردستان و ریفراندۆم و كێشەكانی عێراق دەهاتە نێو باسی زۆربەی پانێڵەكانەوە.
ئێمە وەك شاندی كوردستان لەكۆی ئەو چوار پانێڵەی تێیدا قسەكاری سەرەكی بووین، لەو پانێڵانەش كە كۆمێنتمان هەبوو لەسەر باسەكان توانیمان تیشك بخەینە سەر ئەم خاڵانە بۆ زۆرێك لە ئامادەبووان:
یەكەم: گەلی كوردستان گەورەترین گەلی جیهانە كەهەتا ئێستا خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی نییە.
دووەم: گەلی كوردستان بە كردەوە سەلماندوویەتی كە تاكە نەوای ئارامە بۆ گشت ئایین و نەتەوەكان.
سێیەم: گەلی كوردستان لە رۆحی ئایین گەیشتووەو كێشەی ئایینی نییە لەنێوخۆ و لەگەڵ ئەوانی دیكەدا.
چوارەم: ریفراندۆم مافێكی سادەی گەلانە و بۆ زۆربەی گەلانی ئەوروپا بۆتە رێگەی پێكەوەژیانی ئاشتییانە.
پێنجەم: داوامان لەكۆمیۆنیتی سانت ئیجیدیۆ كرد لە ساڵانی داهاتوودا، ئەم كۆبوونەوە جیهانییە بهێنێتە كوردستان.

Top