هەڵێنجانێک لە مێژووی سیاسی ڕۆشنبیرانی سلێمانی�

هەڵێنجانێک لە مێژووی سیاسی ڕۆشنبیرانی سلێمانی�
١٩١٨-٢٠١٧ بڵێ سەد ساڵ��� مێژووی شاری سلێمانی، سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆی بۆی دروست کردوە. ئەو کۆمەڵانەی بە بڕیارێک دروست کراون،پابەندییان بە باوەڕ و نەرێتی مێژوویی کۆمەڵایەتی نامێنێ. جا ئەو کۆمەڵانە شار بن (وەک سلێمانی، تاران) یان وڵات بن (وەک ئەمریکا، کانادا) فەرق ناکات. نائارامی و زیندوێتی سلێمانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. کە ئینگلیز سێ پارچەی ئیمپڕاتۆڕی داڕماوی عوسمانی کردە ئەو دەوڵەتەی کە ناوی عێڕاقە و بۆ کەس نەبوە وڵات و نیشتمان،لە سلێمانیدا چەقی. شێخ ڕاپەڕی، سەربەخۆیی ڕاگەیاند و خۆی کرد بە پادشای کوردان. بەری یەکەمی ڕۆشنبیرانی سیاسی( نەک هەموو ڕۆشنبیرانی) نە یارمەتی پادشایان دا نە بەدیلیان پێ دروست کرا. ئەنجامیان هاوکاری بوو لەگەڵ ئینگلیز، دوایی عێڕاق. قا قا بە ڕوخانی مەملەکەتی شێخ پێدەکەنین!� بەری دووەمی ئەو ڕۆشنبیرانە، دوای قۆناغی شێخی مەزن، بنەماکانی بیری بزووتنەوەی سیاسیی کوردیان داڕشت، حزبیان هێنایە ژیانی سیاسیی کوردستان. لە تەجرەبەی فکریی و حزبیدا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا. مستەفا بارزانی لە مێژوویەکی چەند لایەنەی دۆڵەمەند دا دروست بوو، شۆڕشی ئەیلولی ڕاگەیاند کەچی ڕۆشنبیرانی سیاسی بەری دووەمی سلێمانی لە دژی وەستانەوە و بەربینگیان پێگرت: تۆ کۆنەپەرست و عەشایریت، قبوڵت ناکەین. بۆ ئەو باوەڕەیان هەڵەی نەبەخشراویان هەڵبژارد، هاوکاری دوژمنیان کرد( مام جەلال/ دیداری تەمەن، فەرەیدون عەبدولقادر/هەڵۆ سورەکان).� ئێستا بەری سێیەمی هەمان ڕۆشنبیرانی سیاسیی، پڕ بە قوڕگیان هاوار دەکەن عێڕاقمان دەوێ بەڵام دەوڵەتی ستەمکاری مەسعود بارزانیمان ناوێ. نەک هەر ئەوەندە بەڵکو پارە وەردەگرن و حزب و کەمپین و سەتەلایت بۆ بە لاڕێدا بردنی خەڵک بەکاردێنن. بەری سێیەم زووتر لە باپیرانی خۆی داڕمانی دەستپێکردوە؛ بەدیلی نەوشیروان کەوت، گەنجانی سیاسی بوونە هاوکاری دوژمنی وڵاتەکەیان، حزبی مام جەلال لە سەرئێشەدایە، پەرلەمانتارەکانی بەغدا زۆربەیان بوونەتە ئامرازی پڕوپاگەندەی دوژمنی سەرسەختی کوردستان(مالکی،ئێران).� سلێمانی شاری خێرا پێشکەوتنی کوردستانە بەلام ناکۆکییەکی هەیە: ڕۆشنبیرەکانی سیاسەت نازانن، سەد ساڵ تەجرەبەی بەشداریکردن لە ڕوخاندنی هەلە مێژوییەکانی نیشتمانی خۆیان، ئێستاش کامڵی نەکردون. بۆیە کاتیەتی دانیشتوانی سلێمانی کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی، ڕۆشنبیرە ڕەسەن و مەزنەکانی، پشت لە نوخبەی ڕۆشنبیرە سیاسییە نەزانەکانیان بکەن. هیچ ڕێگای تریان نیە. ئەمە دەرسی مێژوە.
Top