ریفراندۆم.. مێژوو و جوگرافیای نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت
June 12, 2017
وتار و بیروڕا
له‌دوای رۆژی 7ی حوزه‌یرانی 2017وه كه سه‌رۆك بارزانی داوای له كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان كردووه خۆی بۆ ریفۆاندۆم و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان ئاماده بكات، میدیاكانی كوردستان چه‌ند جارێك ئه‌و پرسیاره‌یان له وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه، به‌وه‌ی ئایا هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی راپرسی له كوردستان چی ده‌بێت؟ له وه‌ڵامدا پێیان راگه‌یاندووین رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرین و پابه‌ندین به سیاسه‌تی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقیشه‌وه. ئه‌م وه‌ڵامه كه له‌یه‌ك كاتدا ده‌رنه‌بڕینی هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا پیشاندانی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شه كه ئه‌مریكا دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ناكات، هه‌موو ئه‌وانه‌شی ئه‌زموونێكی زۆریان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و كۆشكی سپی هه‌یه و ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن پیشنیار و راسپارده‌ی به‌سوود بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ ئاماده‌بكه‌ن، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نابێت ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی پاڵپشتی، یان دژی به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌بێت، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا ناوبژیوانێكی به‌هێز و بێ لایه‌ن بێت له نێوان عێراق و كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بگه‌نه ئه‌و ئاكامه‌ی كه هه‌ردوولایان رازی ده‌كات، بۆیه له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌مریكا خۆی به‌رامبه‌ر كوردستان و عێراق بێ لایه‌ن ده‌كات.
دیاره بوونی ئه‌مریكا وه‌ك ناوبژیوانێكی بێ لایه‌ن له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌نێوان عێراق و كوردستاندا، سه‌ركه‌وتنێكی هێجگار گه‌وره‌یه بۆ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیمان و ئه‌و جوگرافیایه‌ی پێی ده‌گوترێت كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به درێژایی زیاتر له 100 ساڵی رابردوو، نه‌ك ته‌نیا ئه‌مریكا، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی فه‌رمیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ك هه‌ر به‌رامبه‌ر باسكردنی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان دژ بووه، به‌ڵكو بۆ فیدڕاڵییش دژبوون، ته‌نانه‌ت له میانه‌ی دیدارێكی رۆژنامه‌وانیمان له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر لیسلی گلپ سه‌رۆكی فه‌خری ئامۆژگای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راشكاوانه پێی راگه‌یاندین: "ماوه‌ی سێ ساڵ له (2004-2007) هه‌وڵمدا، هه‌تا توانیم جۆزیف بایدن (كه ئه‌وكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نات بوو) به بیرۆكه‌ی فیدڕاڵیزمی عێراق بۆ سێ هه‌رێم رازی بكه‌م." پڕۆفیسۆر گلپ، راشكاوانه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه: "لۆبی عه‌ره‌بستانی سعودی له كۆنگرێس كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه و دژی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراقن بۆ سێ هه‌رێمی فیدڕاڵی." ئه‌م قسانه‌ی گلپ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن: ئه‌و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و قوربانیدان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه له تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دروستی كردووه، وه‌رچه‌رخانێكی زۆر گه‌وره‌یه و رێگه‌ی راسته بۆ هه‌نگاوهه‌ڵگرتن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و پێشوازیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و ده‌وڵه‌ته تازه‌یه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاوه سه‌یری هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه بكه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین جۆرێك له گۆڕانكاریی نه‌رێنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی توركیا كه به درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تی نوێی توركیا راشكاوانه رایگه‌یاندووه: "دژی ده‌وڵه‌تی كوردستانین، ئه‌وجا له هه‌ر شوێنێك دابمه‌زرێت." به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری كاردانه‌وه‌ی توركیا له‌سه‌ر بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی رۆژی 25ی ئه‌یلوول بۆ ریفراندۆمی كوردستان بكه‌ین، راشكاوانه هه‌ست ده‌كه‌ین، كاردانه‌وه‌ی توركیا كه ده‌ڵێت: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره نین و به كارێكی باشی نازانین، وه‌رچه‌رخانی زۆر گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه توركیا له ساڵی 2003 رازی نه‌بوو كه هه‌رێمی كوردستان ببێته كیانێكی ده‌ستووری له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا و چه‌ندین ساڵی ویست، هه‌تا توركیا به‌وه رازی بوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بكات، به‌ڵام ئێستا سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌و جۆره قسه بكات كه هه‌ر ده‌بێت بۆ سیاسه‌تی ئیستهلاكی محه‌لیی خۆی و دڵنه‌وایی پارته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی تورك هه‌ر به‌و شێوه‌یه قسه بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، توركیاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتگیری خۆی بۆ ریفراندۆمی كوردستان ده‌رنه‌بڕیوه، له هه‌مانكاتدا له كاردانه‌وه‌كه‌ی توركیادا باس له‌وه ناكات كه ئه‌و دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه، یان ئه‌مه مافی خه‌ڵكی كوردستان نییه. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی سوننه بكه‌ین كه به درێژایی مێژوو دژی بوونی كورد و مافه‌كانی بوون، كه‌چی ده‌بینین له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری ده‌وڵه‌تانی وه‌ك سعودیه و ئیمارات و ئه‌رده‌ن، پشتگیرییه‌كی بێ وێنه له ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌م ئاماژه تازانه له هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش له‌وه تێگه‌یشتوون كه عێراقی ئێستا سه‌رچاوه‌ی به‌ڵا و نه‌هامه‌تی و ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆتایی به‌و په‌تا و نه‌هامه‌تییه ده‌هێنێت كه ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه. له‌مه‌ش زیاتر، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه باش له‌و راستییه تیگه‌یشتوون كه ئه‌نجامی ریفراندۆم له كوردستاندا (به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی) ده‌بێت، بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ڵوێسته‌كانیان له‌و روانگه‌یه‌وه سه‌یرده‌كرێت كه ئه‌وه هه‌مان هه‌ڵوێستیش ده‌بێت به‌رامبه‌ر به راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان. بۆیه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشی و گه‌شبینییه كه پرۆسه‌ی ریفراندۆم له ژینگه‌یه‌كی له‌باری سیاسی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا مه‌زنده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه هه‌ڵوێسته‌كان به نزیكبوونه‌وه‌مان له واده‌ی ریفراندۆم گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان به‌سه‌ردا دێت، ئه‌م بۆچوونه له‌سه‌ر ئه‌و پاشخانه خۆی ده‌خاته‌ڕوو كه هیچ كام له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ناتوانن رێگه‌چاره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی به‌و شێوه‌یه له عێراقدا بخه‌نه‌ڕوو كه كوردستان بتوانێت به‌شێك بێت له‌و پرۆسه‌یه، له‌مه‌ش راشكاوانه‌تر ئه‌وه‌یه، سه‌ركردایه‌تیی بارزانی و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه له‌میانه‌ی شه‌ڕی داعشدا، پێگه‌یه‌كی هێنده به‌رچاو و كاریگه‌ریان بۆ كوردستان له‌ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش دروستكردووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ر هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان تێكه‌ڵی عێراق بكاته‌وه، ئامانجه‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی دژی داعش، ده‌خاته ژێر پرسیارێكی گه‌وره‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی كوردستان له رووی ریفۆرم و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی حوكمڕانی له‌كورستان، له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان حكومه‌تی كوردستان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، ئومێدی ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دروستكردووه كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له حكومه‌تی به‌غدا، پشتگیری حوكمڕانی و ریفۆرم له حكومه‌تی كوردستان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیرییه‌كی دوورمه‌ودای سیاسی و حوكمڕانی هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.
له‌گرێدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به هه‌ڵوێست و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بێگومان وه‌ك له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كانی شانده‌كانی كوردستان بۆ به‌غدا سه‌رنجمان داوه، هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن به‌غداشه‌وه نییه‌تی ئه‌وه پیشاندراوه كه له‌گه‌ڵ كوردستان دانوستاندن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر ئه‌رێنییه كه له‌مێژووی عێراقدا بوونی نه‌بووه، بۆیه كاتێك عێراق ئاماده‌باشی ئه‌وه‌ی تێدا بێت كه له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ كوردستان دانوستاندن بكات، مانای ئه‌وه‌یه به‌غداش گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رازی بێت.