ریفراندۆم سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه نه‌ك شه‌ڕ
April 5, 2017
وتار و بیروڕا
كه‌واته ئه‌وانه‌ی له پرۆسه‌ی ریفراندۆمدا ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ن، ته‌نیا كورد نین، به‌ڵكو كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدو ئاشووری و موسڵمان و مه‌سیحی و كریستیان و ئێزدی و ئه‌رمه‌ن و سائبه و شه‌به‌كن كه هه‌موو بۆ پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و لێبورده‌یی بڕیار له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن. به‌مجۆره ئه‌مه یه‌كه‌مین جار ده‌بێت له‌دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخه‌وه كه كۆمه‌ڵێك نه‌ته‌وه‌و ئایینی جیاواز پێكه‌وه به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆم بن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی نیشتمانێكی هاوبه‌ش له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستاندا بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان پێكه‌وه بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن، پرۆسه‌یه‌ك نییه هه‌ر له‌خۆڕا دروست بووبێت، به‌ڵكو به‌درێژایی مێژوو ئه‌م پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌ییه له نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كانی كوردستان هه‌بووه، هه‌ر بۆیه له قۆناخی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی كوردستانه‌وه هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كان پێكه‌وه به‌رخۆدانیان كردووه و به‌گژ داگیركاراندا چوون و یه‌ك چاره‌نووسیان هه‌ڵبژاردووه، هه‌ر بۆیه زۆر جاران داگیركاران له‌یه‌ك كاتدا مزگه‌وت و كه‌نیسه و په‌رستگاكانی كوردستانیان كاولكردووه و ته‌قاندوویانه‌ته‌وه، له‌شه‌ڕی دژی داعشیشدا هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك سوپای به‌رگریگاری كوردستان ته‌واوی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كانی له‌خۆی گرتووه‌و هه‌موو پێكه‌وه له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا شه‌ڕیان له‌دژی داعش كردووه، ئه‌م هاوخه‌باتی و پێكه‌وه‌ژیانه، هاوچاره‌نووسیی بۆ هه‌موو لایه‌ك دروستكردووه، بۆیه هه‌مووش پێكه‌وه له پرۆسه‌ی ریفراندۆمدا به‌ده‌نگی به‌ڵێ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان جێگه‌ی شانازییه ئه‌وه‌یه كه مه‌رجه‌عییه‌تی هه‌موو ئایینه‌كان له فاتیكانه‌وه تاده‌گاته ئه‌زهه‌ر، له‌مه‌زاری شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌وه تاده‌گاته لالشی ئێزدییه‌كان، هه‌ر هه‌موویان پێكه‌وه پشتگیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن و شه‌رعییه‌تی ئایینی پێده‌به‌خشن، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی نموونه‌ییه له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م شێوازه‌ی ده‌وڵه‌ت له 400 پێش ئێستاوه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر ئه‌و ژینگه له‌باره‌ی ئێستا له كوردستاندا بوونی هه‌یه، هه‌مان ژینگه بۆ هه‌ر یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی ئیسلامی فه‌راهه‌م بكرێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئازاد بكرێت كه ئاره‌زوومه‌ندانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، ئه‌وا هه‌ر یه‌ك له‌و ڵاتانه ده‌بێته چه‌ندین پارچه و هیچ پێكهاته‌یه‌ك ئاماده نابێت كه بڕیاری پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه، یان ئایینه جیاوازه‌كه‌ی بدات، هه‌ر بۆ نموونه توركیا و ئێران و سووریا و عێراق كه هه‌ر چواریان دراوسێی كوردستانن، له هه‌ر كام له‌و ده‌وڵه‌تانه ریفراندۆم بكرێت، ده‌بینین نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست كه خۆی به‌ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌زانێت، ده‌بێته كه‌مینه‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تێكی بچو‌وكدا، نه‌ك زۆرینه له هه‌ریه‌ك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر سبه‌ی له‌به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراقیشدا بوار بدرێت، عه‌ره‌بی سوننه ریفراندۆم بكات، ئه‌وا عه‌ره‌بی سوننه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بژی، به‌ڵام ئاماده نابێت له ده‌وڵه‌تێكدا بژی كه شیعه‌گه‌رایی باڵاده‌ستی به‌سه‌ر حوكمڕانیدا گرتبێت.
ئه‌و راستییانه‌ی كه ئێستا له‌كوردستاندا بوونی هه‌یه، لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوونه‌ته ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی كه سه‌ریان لێی سوڕ ده‌مێنێت و به ته‌نیا كلیلی كۆتاییهێنان و بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعشی ده‌زانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش ته‌نیا رووخاندنی خه‌لافه‌تی داعش نییه، به‌ڵكو له ریشه‌هه‌ڵكێشانی ئه‌و فیكره توندڕه‌و و رادیكاڵه‌یه كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تیرۆر و رێكخراوی تیرۆریستی و دڕنده‌ی هاوشێوه‌ی داعش.
له‌م كۆی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناخی دوای داعش، شه‌ڕی دژی داعش نه‌گۆڕێت بۆ شه‌ڕی نیوان شیعه و سوننه، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی كوردستان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ راگرتنی باڵانس له‌نێوان هه‌ردوولادا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش به‌سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان و جیهانی ئازاد كۆتایی بێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌تی كوردستان پێویسته ببێته هاوپه‌یمانێكی گرنگی به‌ره‌ی دژه تیرۆر له جیهاندا.