له دروستكردن و وه‌رگرتنی بڕیاری قورس و بوێرانه‌دا ده‌بێت ئیراده‌ی سیاسی به‌رگه‌ی نه‌یارانی بگرێت
February 4, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌وانه‌ی دیراسه‌ت و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر سیستمی سیاسیی ئه‌مریكا كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به درێژای ساڵانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌تا رووخانی دیواری به‌رلین، هۆكاری سه‌قامگیری له سیستمی سیاسیی ئه‌مریكا ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووحزبی جیاواز بوون، كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش پێكه‌وه كۆی ده‌كردنه‌وه كه راگرتنی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیری سیستمی سیاسیی ئه‌مریكا بووه، ئه‌وكات ئه‌مریكا كه سه‌ركردایه‌تی جیهانی رۆژئاوای به‌ته‌نیا ده‌كرد، توانی به‌بێ شه‌ڕ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشان بڕووخێنێت، به‌ڵام له‌دوای رووخانی دیواری به‌رلین و لاوازبوونی ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه له‌نێوان هه‌ردوو حزبی دیموكراتی و كۆماری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بووه سۆپه‌رپاوه‌ری جیهان و بانگه‌شه‌ی بۆ سه‌ركردایه‌تی جیهان ده‌كرد، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی سه‌ركردایه‌تی جیهان بكات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك شه‌ڕی لۆكاڵ (نه‌ك جیهانی) دۆڕاند كه دیارترینیان شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان بوو.
ئه‌م نموونه زیندووه‌ی ئه‌مریكا پێمان ده‌ڵێت، كاتێك حزبه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانی وه‌ك پێویست له سیستمه سیاسییه‌كه سیاسه‌ت بكه‌ن و ئاراسته‌ی سیاسه‌تكردنیان گۆڕی بۆ شێوازێك له جه‌مسه‌رگیری حزبی، ئه‌وا ئه‌و وڵاته با ئه‌مریكاش بێت، به‌ڵام ناتوانێت كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات. هه‌ر بۆیه دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ بنبڕكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه به جۆرێك بڕیار ده‌دات كه ئیراده‌ی سیاسی له ئاستێكدایه ده‌توانێت به‌رگه‌ی نه‌یارانی بگرێت. به‌ڵام پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا دۆناڵد ترامپ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بڕیاری بوێرانه‌و قورس ده‌دات بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له ئه‌مریكا؟ بێگومان وه‌ك له گوتاری ده‌ستبه‌كاربوونی راشكاوانه ئاماژه‌ی پێكرد به (گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، نه‌ك له نێوان پارتی و كۆماری و پارتی دیموكراتی، به‌ڵكو به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له واشنتۆنه‌وه بۆ گه‌لی ئه‌مریكا)، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی یه‌كه‌می ترامپ ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی سیاسیی ئه‌مریكا له‌و ململانێ سیاسییه بێتامه‌ی نێوان كۆماری و دیموكراتییه‌كان رزگار ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی ده‌گۆڕێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، له‌مه‌ش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا زۆرینه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی كۆنگرێس و سه‌نات له‌ده‌ستی كۆمارییه‌كاندایه، ئه‌وا ئه‌مه‌ش ژینگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی دروستكردووه كه پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاری سیاسی نه‌كه‌وێته ناو كێشمه‌كێشی جه‌مسه‌رگیری نێوان دیموكرات و كۆمارییه‌كان. ئه‌م ئاراسته تازه‌یه‌ی ترامپ بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی ئه‌مریكا، هه‌موو جیهانی دووچاری هێدمه كردووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئایا سبه‌ی دۆناڵد ترامپ چ بڕیارێك ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێكی دیكه جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕیارێكی بوێرانه‌ی ترامپ، ئاست و نرخی دراوی دۆلار زیاتر هه‌ڵده‌كشێت و زیاتر ئابووری ئه‌مریكا رووی له بووژانه‌وه‌یه.
بۆ ئێمه له كوردستان ئایا چ سوودێك له‌م هه‌نگاوانه‌ی ترامپ وه‌رده‌گرین؟ بێگومان سووده‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كاتێك بمانه‌وێت بڕیاری سیاسیی بوێرانه بده‌ین بۆ راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، یان بۆ ئه‌كتیڤكردنه‌وه‌ی سیستمه سیاسییه‌كه، ئه‌وا ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك، پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان له‌و جه‌مسه‌رگیریه حزبیه‌ی بێتامه ده‌رباز بكه‌ن، كه ئێستا كه‌س نازانێت ئامانجی پرۆسه‌ی سیاسی چییه و ده‌یه‌وێت چی بكات.
به‌ڵام پرسیاری گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا مه‌به‌ست له جه‌مسه‌رگیری حزبی له كوردستاندا چییه؟ ئایا ئه‌م جه‌مسه‌رگیرییه حزبییه چ كاره‌ساتێكی بۆ كوردستان دروستكردووه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌و ژینگه ناته‌ندروسته‌ی ناوچه‌كانی سلێمانی ده‌یداته‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تیایدا باڵاده‌سته كه هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه بوو مانگرتنی مامۆستایان بگۆڕێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر به‌غدا، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك هه‌ر حاشا له‌م راستییانه ناكات، به‌ڵكو شانازیشی پێوه ده‌كات.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م شێوازی سیاسه‌تكردنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و بپرسین: ئایا ئه‌دای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له نوێنه‌رایه‌تیكردنی وه‌ك حزبێكی سیاسی، نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان ده‌كات، یان دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ینه‌وه، ئایا خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و سلێمانی به‌تایبه‌تی به راستی ده‌یانه‌وێت به‌شێك بن له عێراق و به‌شێك نه‌بن له كوردستان؟ ئایا به‌رپرسیاریه‌تی دیموكراتییانه‌ی حزبێكی سیاسی وه‌ك گۆڕان ئه‌وه‌نده‌یه كه كوردستان دابه‌ش بكات، یان ئه‌وه‌یه ده‌بێت پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری و یه‌كگرتوویی كوردستان بكات؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له‌ناو گێژاوی ئه‌و ژینگه سیاسییه ئاڵۆزه ون بووه كه له غیابی نه‌بوونی هاوپه‌یمانی، یان رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی هاتۆته‌ئاراوه. به‌ڵام پرسیاری گرنگتر لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا لێكتێگه‌یشتنی تازه‌ی پارتی و یه‌كێتی بۆ هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ رێككه‌وتنێكی تازه، یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان كارێكی ئاسانه‌و هیچ ئاسته‌نگێكی بۆ دروست نابێت؟ بێگومان له‌و كاته‌وه‌ی كه قسه له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ده‌كرێت، ده‌نگه دژ و نه‌یاره‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری گه‌یشتۆته ئاستێك كه نه‌ك هه‌ر ناتوانن به ئه‌قڵێكی سیاسییانه خوێندنه‌وه بۆ گرنگی و بایه‌خی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی بكه‌ن، به‌ڵكو گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته كۆنتڕۆڵی خۆیان له‌ده‌ست داوه و له‌بری ئه‌وه‌ی دیالۆگی سیاسی بكه‌ن، ده‌ستیان كردۆته‌وه به شه‌ڕه‌جنێو و سووكایه‌تی به‌م و به‌و.
پرسیاری دیكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا بۆچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یان ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت لاسایی گۆڕان بكه‌نه‌وه، به هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌كێتی قه‌ڵس ده‌بن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئاكامه‌كانی رێككه‌وتنی ستراتیژی پێشووی پارتی و یه‌كێتی ده‌یداته‌وه، به‌وه‌ی هه‌م سه‌قامگیری بۆ پرۆسه‌ی سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌میش ئه‌و ژینگه سیاسییه دروست ده‌بێته‌وه كه بتوانرێت كێشه سیاسییه‌كان و قه‌یرانه ئابووری و داراییه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕان و حزبه‌كانی هاوشێوه‌ی گۆڕان نییه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی دووباره رێكبكه‌ون و هاوپه‌یمانیی تازه گرێبده‌ن، ئه‌وا ئه‌و حزبانه‌ی كار‌و كاسبییان له‌سه‌ر ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیریی پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان بووه، ئه‌وا ده‌بێت به خۆیاندا بچنه‌وه، یان له‌ناو ژینگه‌ی سه‌قامگیری پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا ده‌پووكێنه‌وه.
لایه‌نیكی دیكه‌ی گرنگ كه ده‌بێته به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌وه‌یه كاراكته‌ره‌كانی ناو پرۆسه‌ی بڕیاردروستكردن ناسنامه‌یان ئاشكرا ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش كاراكته‌ره سیاسییه‌كان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، ئه‌وكات ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی دروستكردنی پرۆسه‌ی سیاسیش ناسنامه‌یان به ته‌واوه‌تی ئاشكرا ده‌بێت و كاتێك بیانه‌وێت ژینگه‌ی سه‌قامگیر و هاوسه‌نگی پرۆسه‌كه بۆ مه‌به‌ستی حزبییانه‌ی خۆیان بۆ ئاژاوه‌گێری و ناسه‌قامگیری بگۆڕن، خه‌ڵكی كوردستان به‌رچاوی روون ده‌بێته‌وه، ئه‌و حزبانه بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن و له ئاستیدا بێده‌نگ نابن.