سیاسەتی ناوچە، تورکیا و پرسی کوردیی

سیاسەتی ناوچە، تورکیا و پرسی کوردیی
ئێستا کە شەری داعەش لە ناوچەدا و لە سەر سنوورەکانی ئەو ولاتانی کە کوردستانیان بە سەر دا دابەشکراوە بەرێووە دەچێت و تەنانەت لە عێراق و سوریادا بەشێک لە خاکی ئەو ولاتانە لە ژێر حوکمی داعش دایە و کوردەکان وەک هێزێکی سەرەکی ئەم شەرە، پەرەیان بە هە بوون و توانا و بانگی رزگاریی خۆیان داوە. ولاتانی داگیرکەری کوردستان زیاتر لە داعەش لە دەستکەوتەکان و سیناریۆکانی داهاتووی کورد و کوردستان نیگەرانن. ئەم خالە و ئەو بۆچوونە کلاسیکە دژە کوردەی ئەم ولاتانە وای لێ کردوون کە پرسی ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی سنوورەکانیان و پێشگیریی لە پێشرەوییەکانی کورد ببێتە خالی یەکەمی ئاجێندای سیاسەتیان.تورکیا کە لە کاتی هاتنە سەر کاری ئاک پارتیدا و هەروەها لە کاتی گۆرانی چەند ماده یەکی یاسای بنەرەتی لە سالی ٢٠١٠دا پێویستی بە دەنگی کورد هەبوو ، ئێستا شەری کوردی باکووری لە دژی خۆی بە مەترسییەکی گەورەتر لە داعەش دەبینێت. ئەم شەرە هاوکات لە گەل پێشکەوتنەکانی کورد لە سوریا و عێراق وای لە سیاسەتی گشتی تورکیا کردووە کە حیزبەکانی جە هە پە و مەهەپە ش لە پشتی ئەم سیاسەتی ئاک پارتیدا جێ بگرێن کە کوردی دەکاتە خالی یەکەمی مەترسی لە سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەو ولاتەدا. بار و دۆخی ژیئۆپۆلیتیکی ناوچە وای لە تورکیا کردووە کە زیاتر لە جاران پرسی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بکاتە خالی یەکەمی ئاجێندای سیاسەتی ولات و لەم پرسەشدا حیزبی ئاک پارتی لە پشتیوانی جە هە پە و مە هەپە بێ بەش نابێت. هەر بۆیەشە ئال وگۆر لە یاسای بنەرەتی لە تورکیا چی تر لە سەر بنەمای بە جێگەیاندنی شرووتی ئەندامەتی یەکەتی ئەوروپا دا نابن ، ئەم خالە لە دوای رووداوەکانی ئەم دواییانەی تورکیا لە ئەولەوییەتدا نییە...ئەم لە یەک نێزیک بوونەوەی ئەحزابی تورکی رێگای بەشداریی بە هادەپ نادات و لە سیاسەتی تورکیادا هەولی ئێزۆلە کردن و تەریکخستنی دەدرێت. بەلام لە هەمانکاتد ئەم یەکگرتووییە بێ گرفتیش نابێت، پرسی هەلس وکەوت لەگەل ئەرتێشدا یەک لەو پرسە گرینگانەیە کە ئەحزاب بۆ چوونی جیاوازییان لەسەرە. ئەحزابی سیاسی و تەنانەت ئەوروپاش زۆر لایەنگری هەولەکانی ئاک پارتی بوون کە بتوانێ ئەرتێش بێنێتە ژێر رەکیفی دەستەلاتی مەدەنییەوە بەلام لەم پرۆسەی ئێستادا ئۆپۆزیسیۆن حەتمەن رێگر دەبێت لەوە کە ئەرتێش بکەوێتە ژێر رەکیفی سەرۆککۆمارەوە ، بە تایبەت جەهەپە کە ئەرتێش بە درێژایی مێژووی خۆی پارێزەری جەهەپە بووە. لەم خالەدا جیاوازن. سیاسەتی تورکیا ئێسا و لە چەندین سالی تریشدا دەتوانین بلەین کورد گۆتەنی لێ خۆی دەگرێ. و سامان دان بە سیستمی سیاسی و ئابووریی و ئیداریی لە بەر سیستمی پاترۆناژی بە هێز نامومکین دەبێت و ئەم دیاردەیە قوولە رێگر دەبێت لە ساغ کردنەوەی دەولەت لە سەر بنەمایەکی یاسایی و جێگای رەزامەندی و تەمکینی لایەنەکان . ئەوەش سەرەرای ئێحتیمالی کودێتای تر و شەری کورد .بەلام لە نەتیجەی پێشرەوییەکانی کورد لە ناوچەدا زەنگی خەتەر بۆ ئەو ولاتانە کە کوردیان تێدایە لێدراوە و ئێستا گشتیان دژایەتی کورد بەرز دەکەنەوە بۆ سەر لیستەی ئەولەوییەتی سیاسەتی رەسمی خۆیان بۆیە لێرەدا بۆ کورد گرینگە کە بۆ ماوەی یەکسالی داهتوو تێگەیشتن، تاکتیک و ستراتێژییەکی واقێعی دابرێژێت، لە ئامریکا مێتۆدێکی ئانالیز کاری پێکراوە کە ئەتۆ خۆتی لە شۆێنی بەرانبەرەکەت دادەنێی و هەول دەدەی بیر و بۆ چوون و سیاسەتی ئەو تەجەسۆم بکەی و لەوەوە نەتیجە بۆ سیاسەتی خۆی دەردەێنی.لە سەر تورکیا دیارە و باسمان کرد ، ئەگەر لە باکوور وابێت دیارە رۆژئاوا و پ ی د کە زۆر نێزیکی پ ک ک یە تورکیا حەتمەن دژایەتی دەکات ، شکاندنی ئەم دژایەتییەی تورکیا لە باکووردا بە بێ دەنگ کردنی چەک و بەهێز کردنی هادەث دەکرێ و لە رۆژئاوا دا بە هاوپەیمانی لە گەل ئەحزابی تری کوردیی تاکوو رۆژئاوا و پ ی د نەبنە یەک شت بەلکوو مەودایەک ساز بکرێ بۆ تەحەمۆلی رۆژئاوا لە لایەن تورکیاوە. ئێران هەول دەدات لە خالە بە هێزەکاندا کورد لاواز بکات ، ئێران خۆی لە تورکیا نێزیک دەکات بۆ ئەوە کە هەر دوو ولات مەترسی کوردی بکەنە ئەولەوییەتی خۆیان و بەم جۆرە زەمینەیەکی هاوبەش بۆ هاوپەیمانی دروست بکات و ئەوەندەی پێدەکرێ راستەو خۆ و ناراستەوخۆ هەول بدات کە شەر لە باکووردا تووند تر بێت و لە رۆژئاواشدا پ ی د هیچ ریفۆرمێک لە ئیدارەی ولاتدا لە خۆی نیشان نەدات کە مەبادا لە بەر چاوی دنیا دا ببێتە خاوەن سیاسەتێکی مەقبوول.ئەگەر بێتو باشوور لە پێوەندی لەگەل باکوور و رۆژئاوادا خوازیاریی ئەم سیاسەتە بێت کە لە سەرەوەدا باسی لێوە کرا دەتوانێ ببێتە هاو بیر لەگەل دنیای دەرەوە ، نەک ئەوە کە باکوور و رۆژئاوا لێ نابنە بار قورسی بەلکوو دەبێ ببنە پشتیوان . لە سەرکەوتنی سیاسەتێکی لەم چەشنەدا سیاسەتی ئێران لە بەغدا و ناوچەدا لە دژی کورد شکست دێنێت و کوردی رۆژهەلاتیش دەتوانن زەختی خۆیان بە سەر ئێراندا زیادتر بکەن . ئێستا کە باشوور بە هێزەوە بەرەو رێفراندۆم و سەربەخۆیی هەنگاو هەلدێنێت ، مەرجە ، کە سیاسەتی باکوور و رۆژئاوا و رۆژهەلات یارمەتیدەر بن، دەنا لە نەیاران وەدوا دەکەوین.
Top